یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی حه‌وته‌می ده‌به‌ستێت

K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت.
له‌كۆنگره‌كه‌دا 1130 ئه‌ندام به‌شدارن و چوار كاندیدی سه‌ره‌كی ململانێ له‌سه‌ر پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی ئێستای ئه‌و حزبه و سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری پێشوو،محه‌مه‌د ڕه‌ئووف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی،بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته له ڕكابه‌رییه‌كی تونددان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كگرتوو به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كاتژمێر 14:00 به‌كاتی هه‌ولێر ئه‌ندامانی كۆنگره ئه‌میندارێكی نوێ بۆ یه‌كگرتوو هه‌ڵده‌بژێرن و كاتژمێر .20:00 به‌كاتی هه‌ولێر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ساڵی 1994 دا دامه‌زراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 6 كۆنگره‌ی به‌ستووه،له‌كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا كه له‌ساڵی 2012 به‌سترا،سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین خۆی بۆ ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵنه‌بژارده‌وه و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بوو به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،ئێستا ئه‌و حزبه له‌په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 10 كورسییه و ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ حزبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.