دووساڵ.. سه‌ركه‌وتن و ته‌حه‌دیات له‌به‌رده‌م كابینه‌ی "مه‌سرور بارزانی"دا
مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بوو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی فشاری زۆر هه‌بوون له‌ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌دا، كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و راده‌ستی به‌غدا بكرێته‌وه، یان شه‌ری به‌وه‌كاله‌تی پێبكرێت، به‌ڵام سه‌رجه‌میان شكستیان هێنا.
به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی حكومه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك بوو كه خه‌ڵك باوه‌ری نه‌ده‌هێنا به‌وشێوه‌یه‌بێت ئه‌ویش رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا كه له هێڵه گشتیه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌غدا ئاماده نییه ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام قسه‌كه‌ی ئێمه له‌باره‌ی نیه‌تی حكومه‌ت بوو بۆ رێككه‌وتن، گرفت و قه‌یران له‌م دووساڵه‌دا زۆر بوون، به‌ڵام نه‌بوونه رێگر له په‌ره‌سه‌ندنی دیپلۆماسیه‌تی كوردستان، ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له كوردستان زیادی كرد.
هه‌نگاوه‌كانی كوردستان بۆ په‌یوه‌ندی جیهانی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر باش، به‌تایبه‌ت له دروستكردنی كۆده‌نگی جیهان بۆ پارێزگاری له هه‌ولێر، كه له یه‌ك هه‌فته‌دا 21 ده‌وڵه‌تی له ئاستی جیهان به‌یاننامه‌ی پشتیوانیان بۆ ده‌ركردووه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی كاك "مه‌سرور بارزانی"، بڕیارێكی بوێرانه درا به‌وه‌ی ئابووری كوردستان فره‌چه‌شن بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه گڕوتینی به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و وزه دا، كه رۆڵی خۆیان ببینن له دابینكردنی داهات، ده‌ركه‌وت ئه‌م داهاتا‌نه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی وزه هیچیان كه‌متر نین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وت، فره‌چه‌شنی داهاتی كوردستان شۆڕشێكی نوێ بوو له بناغه‌ی حوكمڕانی كوردستان، كه خۆی رزگار بكات له تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له كه‌رتی رێگاوبان و په‌روه‌رده خه‌رج كراوه، كه هه‌موو لایه‌ك شایه‌دی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن.
له‌م دوو ساڵه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو یه‌ك تیمی حزبه‌كان له حكومه‌ت پارێزگاری لێكرا، هه‌رچه‌نده ناكۆكی سیاسی زۆر هه‌بوون له‌ناو هێزه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م پارێزبه‌ندیه خۆی له‌خۆیدا تێپه‌ڕاندنی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دابوو كه له‌سه‌ر ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته هه‌بوو، ئه‌گه‌ر لێزانی و وردبینی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بوایه؛ ده‌مێك بوو لێكترازان له ستافی كابینه روویده‌دا، چونكه لێكه‌وته سیاسییه‌كان به‌جۆرێك بوو، كه ئاستی ناكۆكی حزبه‌كانی تێپه‌ڕاندبوو كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی حكومه‌ت بكرێت خۆشبه‌خانه هیچیان به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتن.
له‌بواری چاكسازی هه‌نگاوی گرنگ نران، هه‌رچه‌نده پڕۆسه‌كه كه‌مێك ئاڵۆزبوو، به‌ڵام بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 80 بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین پشتیوانی حكومه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانی دووئیداره‌یی و فره هێزی له كوردستان نه‌هێڵدرێت، سه‌رۆك بارزانی، به‌و بڕیاره‌ی پشتیوانی زیاتری هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ حكومه‌ت دروستكرد.
ده‌بوو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش پشتیوانی زیاتری ئه‌م هه‌نگاوه بونایه، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌نگاو له سێكته‌ره‌ی پارێزگاری له‌به‌رهه‌می خۆمانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی جێگای ده‌ستخۆشی و هه‌نگاوێكی بوێرانه‌بوو كه له‌دوا دیداری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیار درا له‌و چوار چێوه‌یه‌دا كۆمسیۆنی ئابووری له‌نێوان كوردستان و ئه‌وروپا دروستبكرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان بۆ ئه‌وروپا.
وێرای ئه‌و خاڵانه‌ی باسكران، به‌ڵام هێشتا ته‌حه‌دیاتی گه‌وره له‌به‌رده‌م كابینه‌ی حكومه‌ت ماوه، "مه‌سروور بارزانی" توانای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پشتیوانی زیاتری خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌وێت، به‌هێزترین ته‌حه‌دا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌راكمه‌ی كه له رابردوودا بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه، هه‌نگاوی زۆر باش و بوێرانه نراوه بۆ چاره‌سه‌ریان، به‌ڵام ئێستا پێویستی به قۆناغێكی نوێ له بڕیاردان هه‌یه، ئه‌وانیش جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و خاڵه‌كانی یاسایی چاكسازی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، چونكه ئه‌م یاسایه به‌زۆرینه‌ی له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت خه‌ڵك و حزبه‌كان پشتیوانی حكوومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر چاكسازی راسته‌قینه‌یان ده‌وێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت له مه‌یدانه‌كه به‌ته‌نیا جێ نه‌هێڵن، ته‌حه‌دیاتی دووه‌م، ده‌ستگرتن به‌و یه‌كگرتوویه‌یی حزبه سیاسییه‌كان له‌ناو كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه‌ی كه له په‌یوه‌ندی حزبه‌كان هه‌یه، جیا له‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هێرشێكی نوێ بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش هێرشی درۆنه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر، كه ئه‌مه ته‌حه‌دیاتێكی نوێیه رووی له كوردستان كردووه.
پاراستنی ئارامی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم بێت ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه گرنگه حكومه‌ت لۆبی گه‌وره‌تر دروست بكات بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌شێكی دیكه‌ی ته‌حه‌دیه‌كان ئیدارین، ئه‌مه كه‌مێك ئاڵۆزه و كاتی ده‌وێت، به‌تایبه‌ت یه‌كخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداره له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان تا له‌و رێگایه‌وه سه‌رجه‌م داهات بگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و له‌و روانگه‌شه‌وه رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ باج و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بكرێت، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانیشه كه پشتیوانی حكومه‌ت بكه‌ن چونكه له به‌شێكی زۆری بانگه‌شه‌ی حزبه‌كان وا هاتووه كه پشتیوانین بۆ حكومه‌تێكی به‌هێزی سه‌رتاسه‌ری كوردستان بۆیه ناكرێت به‌هه‌ر بیانوێك هه‌یه رێگری بكرێت له‌وه‌ی داهاتی گشتی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
له‌بابه‌تی رێككه‌وتن له‌سه‌ر شه‌نگال و كه‌ركووك و ناوچه گه‌رمه‌كان، هێشتا ته‌حه‌دیاتی زه‌قن و به‌شێكی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق كه نه‌یتوانیووه ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه هه‌ولێر زۆر به ئاسانی كراوه‌ته ئامانج، تا رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌كرێته ئامانجی موشه‌ك و درۆن، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت حكومه‌ت له ئاستی ده‌ره‌وه و هاوپه‌یمانانیش فشار دروست بكات تا ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
به‌غدا هه‌ر جۆرێك هه‌یه ده‌بێت بچێته ژێرباری ئه‌وه‌ی كه ناكرێت له خاكی ئه‌وه‌وه هه‌ولێر بكرێته ئامانج، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ناوچه كوردستانییه‌كان هێشتا رووبه‌ڕووی ته‌عریبێكی یه‌كجار زۆر ده‌بنه‌وه، رۆژانه گوند و ناوچه كوردستانییه‌كان چۆڵ ده‌كرێن و عه‌ره‌بی هاورده شوێنیان ده‌گرنه‌وه، كه به‌رده‌وامی دانی ئه‌مه جۆرێكه له ته‌حه‌دی گه‌وره له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام به گشتی لێره‌وه ده‌توانین بڵێن "مه‌سرور بارزانی"، وێرای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و قه‌یرانی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر گرفت و قه‌یرانه‌كاندا و ئه‌م ئیراده پێویستی به پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه.