بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان

چەند رێنماییەک بۆ هاووڵاتییان و شوفێران دەخرێتەڕوو
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و شوفێران کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رێنماییەکان لەبەرچاو بگرن و خۆیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و تەندروستی خۆیان و منداڵەکانیان بپارێزن.

بەرگری شارستانی هەولێر، چەند خاڵێکی وەک رێنمایی بۆ هاووڵاتییان و شوفێران خستووەتەڕوو، تێیدا هاتووە "کەسانی بە تەمەن و منداڵان دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ تاکو 4ی عەسر . هەروەها زۆر گرینگە لە کاتی نیوەڕۆ دووربکەونەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ئەگەر زۆر زەروور نەبێ بەتایبەتی شوفێرانی تەکسی".

لە خاڵێکی دیکەی رێنماییەکان ئاماژە بەوەکراوە: "نابێت لە کاتی گەرما بەنزین لە ئۆتۆمبێل بکرێت باشترین کات بەیانیان یاخود شەوان گونجاوترین کاتە. پاتری و بۆن و موعەتەر و چەرخ لە ناو ئۆتۆمۆبیل دامەنێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەکاتی وەستانی ئۆتۆمۆبیلەکانتان کەمێک جامەکەی بکەوە بۆ هەوا گۆڕکێ.هەروەها بەنزینخانەکان بە هەموو شێوەیەک نابێت بەنزین بە رۆژ  لە خەزان بکەن جگە لە شەوان ".

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستان هەولێر:..

لە چەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە... هۆشداری بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست...

تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن بۆ پاراستنی خۆتان...

١. کەسانی بەتەمەن و منداڵان دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ تاکو ٤ ی عەسر ...

٢. زۆر گرینگە لە کاتی نیوەڕۆ دووربکەونەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زۆر زەروور نەبێ بەتایبەتی شوفێرانی تەکسی ..

٣. نابێت لە کاتی گەرما بەنزین لە ئۆتۆمۆبیل بکرێت باشترین کات بەیانیان یاخود شەوان گونجاوترین کاتە.

٤. پاتری و بۆن و موعەتەر و چەرخ لە ناو ئۆتۆمۆبیل دامەنێن..

٥. لەکاتی وەستانی ئۆتۆمۆبیلەکانتان کەمێک جامەکەی بکەوە بۆ هەوا گۆڕکێ..

٦. بەنزینخانەکان بە هەموو شێوەیەک نابێت بەنزین بەڕۆژ  لە خەزان بکەن جگە لە شەوان .

٧.ناوچە پیشەسازییەکان هەول بدەن ئەو ئامێرانەی پلەی گرگرتنیان بەرزە لەکاتە گەرمەکان بەکاری نەهێنن بەتایبەتی کرداری برینەوە و لەحیم هتد ...

٨.  لە هەر شوێنێک بەرمیلی نەوت گاز بەنزین هەبوو تکایە ئاگاداربن ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێی نەدا بەتایبەت لە ماڵان...

٩. کرێکارانی بەڕێز یان ئەوانەی ئیشیان لە شوێنی بلند وەک بالەخانەکان هەول بدەن کڵاوێک لەسەریان بکەن چونکە لە وانەیە توشی سەر سووڕان و لە هۆش چوون ببن بکەونە خوارەوە لە شوێنی بڵند ...

١.ئەوانەی شوفێری بارهەلگرن تکایە هەوڵبدەن لە کاتی بەیانی یان ئێواران بکەونە ڕێگا چونکە مەترسی تەقینی تایەکان زیاتر دەبێت لەکاتی گەرما..

١١. ئەو شوێنانەی مۆلیدە بەکاردێنن تکایە زۆر ئاگاداری بن هەولبدەن پلەی گەرمی ڕادێتەر دابەزێنن بەتایبەتی مۆلیدەی گەڕەکەکان.

١٢. زۆر گرینگە بەنزین لەو شوێنانە لە ئۆتۆمۆبیلەکان تان بکەن کە باوەڕپێکراون ئەگەر هەستت کرد بەنزینەکەت خراپە تکایە لێی مەخوڕەو چارەسەری بکە چونکە مەترسی سووتانی دەبێت بەهۆی غازی زۆر ...

١٣. دایکان باوکان ئاگاداری منداڵەکانتان بن نەهێڵن بە مەبەستی مەلەکردن بچنە زێ و ڕووبارەکان چونکە زۆر مەترسیدارە بەتایبەتی زێ قەزای خەبات ..

ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر