تەقینەوەیەک لە بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا لە دێرەزوور روویدا

بەرپرسێکی ئەمەریکا: مووشەکێک هێزەکانی ئەمەریکای کردووەتە ئامانج
هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا - ئەرشیف
هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

تەقینەوەیەک لە کارگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزوور کە ئەمەریکا وەکو بارەگایەکی سەربازی بە کاری دێنێت روویدا.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا (سانا) رایگەیاند "لە دێرەزوور تەقینەوەیەک لە کارگەی غازی کۆنیکۆ کە هێزەکانی ئەمەریکا وەک بارەگایەکی سەربازی بەکاری دێنن روویدا، تاوەکو ئێستاش قەبارەی زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە نەخەملێندراوە".

بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە "مووشەکێکی نا راستەوخۆ هێزەکانی ئەمەریکای کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".