وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێكی له باره‌ی 200 ملیاره‌كه بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی 200 ملیاره‌كه بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی له بانكی ناوه‌ندی عێراق.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، دانانی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، ئه‌و بڕه‌ی ئه‌مڕۆش ره‌وانه كراوه، یه‌كه‌مین بڕی 200 ملیاره‌كه‌یه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:
ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.