مێسی دهستی بهسهر ههموو خهڵاتهكانی كۆپا ئهمریكا دا گرت
مێسی 36ـهمین نازناوی لە کاروانی وەرزشی خۆی بهدهستهێنا کە پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا ١٠ نازناوی لالیگا و ٧ جامی شای ئیسپانیا و ٨ جامی سوپەری ئیسپانیا و ٤ نازناوی چامپیۆنزلیگ و ٣ جامی سوپەری ئەوروپا و سێ مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێنابوو بۆیەکەمجار لەگەڵ ئارجێنتیناش نازناوی کۆپا ئەمریکای بردەوە.
مێسی بووە یەکەم یاریزان زۆرترین خهڵاتی باشترین یاریزانی پاڵهوانێتییه نێودهوڵهتییهكان بەدەست بهێنێت، کە پێشتر لە مۆندیالی ٢٠١٤ و کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکانی بەدەستهێنابوو، لە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵیش هەمان خەڵاتی بەدەستهێنا.
لیۆنێل مێسی له كۆپا ئهمریكای 2021 بەشداریی زۆرترین گۆڵی کرد کە 9 گۆڵ بوو، بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە و بە پێنج ئەسیست زۆرترین ئەسیستی کرد و زۆرترین شووتی لە پاڵەوانێتییەکە کرد کە ٢٨ شووت بوو، ٢١ دەرفەتی گۆڵکردنیشی رەخساند و نۆ پاسی نێوانیشی بۆ هاوڕێیەکانی نارد کە هیچ یاریزانێکی دیکە ئەمەی پێنەکرا و زۆرترین بڕینی یاریزانانیشی هەبوو کە ٣٤ جار بوو.
لیۆ لە ٢٠٢١ لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی لە ٣٨ یاری ٣٣ گۆڵ و ١٤ ئەسیستی کردووە و ٢٦ جار خەڵاتی پیاوی یارییەکانی بەدەستهێناوە و زۆرترین گۆڵ و ئەسیستی لە دوایین وەرزی لالیگا کرد و زۆرترین و گۆڵ و ئەسیستیشی لە کۆپا ئەمریکا هەبوو، لەگەڵ بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لەگەڵ ئارجێنتیناش نازناوی کۆپا ئەمریکای بردەوە.