سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوێخا حاجی برایم دیلمانی دەکات
K24- ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ یەکشەممە (11ی تەمموز/ یۆلیۆی2021)، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە کوڕی "کوێخا حاجی برایم دیلمانی" کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێڕاگەیاندن.
ھەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەربڕی، ھیوای خواست خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەی و خزم و کەس و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.