"له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا بڕی 615 مێگاوات كاره‌بامان زیاد كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی دیبه‌تی كوردستان24 رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا بڕی پێدانی كاره‌بامان له 10 كاتژمێره‌وه كرده 15 كاتژمێر، له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ده‌یگه‌یه‌نینه 16 كاتژمێر.
كه‌مال محه‌مه‌د گوتی: "له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، جه‌نابی كاك "مه‌سرور بارزانی" ئاماژه‌ی به كێشه‌ی كاره‌با كردووه و یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كارنامه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بایه، بۆیه له كارنامه‌كه‌دا پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با داڕێژراوه له‌سه‌ر 3 ئاسته، ئاسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و دابه‌شكردنن".
گوتیشی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی 3 مانگی به هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دا تا به‌رنامه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، وه‌زاره‌تی كاره‌باش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه، زۆربه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، واتا وه‌زاره‌تی كاره‌با ساڵێك و 9 مانگی له‌به‌ر ده‌ست بووه بۆ كاركردن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆناوه، پلانه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕی پێدانی كاره‌بامان زیاد كردووه.
وه‌زیری كاره‌با روونیكرده‌وه، ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا بڕێ 6 هه‌زار و 902 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان سوودی لێوه‌رده‌گرن، بڕی 3 هه‌زار و 400 تا 3 هه‌زار و 500 میگاواته. بڕه‌كه‌ی دیكه به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نییه‌وه ناتوانرێت به‌گه‌ڕ بخرێت، وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی كاره‌بای دهۆك، هه‌زار مێگاواته، تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ت هه‌رێم دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با ناتوانێت تێچووی ئه‌مه بدات.
سه‌باره‌ت به زیادكردنی بڕی كاره‌با له ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌دا، وه‌زیری كاره‌با ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا دوو یه‌كه‌ی وێسته‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان وه‌ستابوو، به‌گه‌ڕمان خسته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش له دوكان بڕی كاره‌با زیاد كرا. له وێستگه‌ی خه‌باتیش كاره‌كان وه‌ستابوون، ئه‌وه‌شمان به‌گه‌ڕخسته‌وه، له (14ی ته‌ممووزی 2020)دا بڕی (100) مێگاوات كاره‌بامان زیاد كرد، بڕی (165) مێگاوات كاره‌باشمان له گه‌رمیان له مانگی 10ی 2020 به‌رهه‌مهێنا، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره گازی ده‌ردراو له كێڵگه‌كانی نه‌وت سوودی لێوه‌ربگیرێت و به‌فیڕۆ نه‌چێت، كه پێشتر به‌رده‌وام ژینگه‌ی پیس ده‌كرد، ئێستا به‌و گازه كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنین، له زاخۆ بڕی 150 مێگاوات كاره‌مان به‌رهه‌مهێناوه، له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا بڕی 615 مێگاوات كاره‌بامان زیاد كردووه.
روونیشكرده‌وه، له مانگی 1 و 2ی ساڵی 2019دا بڕی 10كاتژمێر و 20 خوله‌ك كاره‌با به هاووڵاتیان دراوه، به‌ڵام له مانگی 1 و 2ی 2020 بڕه‌كه‌مان زیادكرد و كردمانه 11 كاژمێر و 50 خووله‌ك، هه‌ر له مانگی 1 و 2ی 2021 بڕه‌كه‌مان زیاد و كردمانه 15 كاتژمێر و 10 خووله‌ك.
كه‌مال محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران بڕی 18 كاتژمێر و 20 خووله‌ك كاره‌بامان به هاووڵاتیان داوه، به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ماس و پێنه‌دانی شایسته‌ی داراییه‌وه، 5 یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان كه‌می كرد، هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك 125 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنا، له 20ی مانگی رابردووش‌دا وێستگه‌ی خورمه‌له به‌هۆی كێشه‌ی گازه‌وه بڕی 400 مێگاوات كاره‌با كه‌می كرد. به‌ڵام ئه‌وان له ماوه‌ی 3 رۆژدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕێ 400 ملیۆن دۆلاری وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه خه‌رج كرد، یه‌كه‌كانی كاره‌با ده‌كه‌ونه‌وه كار و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانین بڕی 16 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان بده‌ین.
وه‌زیری كاره‌با باسی له‌وه كرد، 84%ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه كه‌رتی تایبه‌تی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌رتی حكومیدا به‌هۆی ئه‌و رێنماییه‌وه خزمه‌ت وه‌كو پێویست پێشكه‌ش ناكرێت، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حكومی تێكبچێت، پێویسته ده‌رخسته‌ی بۆ بكرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، كه چه‌ند مانگێكی پێده‌چێت، به‌ڵام له كه‌رتی تایبه‌تدا ئه‌و به‌ربه‌ستانه نییه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومیدا بكه‌ین، زۆربه‌ی كاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان دایه.
سه‌باره‌ت به پێدانی كاره‌با به ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه گرێبه‌ستێكه له نێوان به‌غدا و هه‌ردوو كۆمپیانیای "كار" و "قه‌یوان"ه، ئه‌و دوو كۆمپیانیایه كاره‌با ده‌ده‌نه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه توانای ئیشپێكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ی كاره‌بامان نییه و به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێت پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بده‌ین، به‌ڵام به‌غدا سووته‌مه‌نی بۆ دابین ده‌كات و پاره‌ی كۆمپانیاكانیش ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی كاتژمێری كاره‌با بۆ هاووڵاتیان هه‌بێت.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شكردنی كاره‌با ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نیا ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر ماوه، كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی كاره‌با 70%ی كارمه‌ندانی حكومی لای خۆیان داده‌مه‌زرێنن و له‌بری حكومه‌ت مووچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كارمه‌نده حكومییانه‌ی تا ئێستا گرێبه‌ستن، كه بڕی 350 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام نابێت له‌و كۆمپانیایانه كه‌متر له 500 هه‌زار دیناران پێبدرێت.
د.ی