مێسی گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانێك له نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئیسپانیا، چاره‌نووسی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا ده‌بێته خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانێك له نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دیێگۆ سیمیۆنی و رۆناڵد كومان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان و ساوڵ نیگوێز ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
دیێگۆ سیمیۆنی ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه هێرشبه‌رێك بگوازێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ربووی له‌ده‌ستدانی دیێگۆ كۆستا و مووسی دێمبلی پێ بكاته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلانی كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام ئانتوان گریزمانیش یه‌كێكه له بژارده‌كانی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێری بارسێلۆنا چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاری مێسی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی مێسی، بارسێلۆنا ئانتوان گریزمان ده‌هێڵێته‌وه، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی لیۆ، بارسا گریزمان ده‌فرۆشێت و له لایه‌ن هه‌ردوو یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ و مان سیتی داوا كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كارگێری بارسێلۆنا پلانی داناوه ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی دارایی رێگه‌ی پێبدات ڕیناتۆ سانچێزی ناوه‌راستكاری پورتوگالی ده‌گوازێته‌وه كه له یۆرۆی 2020 ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.