موقته‌دا سه‌در: بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ته هۆی دوو ئه‌وه‌نده‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ته هۆی دوو ئه‌وه‌نده‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره نه‌مانتوانی له به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتوو بین، ده‌سبه‌رداری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بین و له ماڵه‌كانمان داده‌نیشین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌مان به‌ده‌ستهێنا و دواتر شكستمان هێنا، مانای وایه دوایین كارتی ئێمه ده‌سووتێت.
له گوته‌یه‌كدا له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در و په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موقته‌دا سه‌در گوتی: "ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در له‌پێناو ئازادكردنی (فڵانه كه‌س)ی زیندانیكراو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای گه‌مارۆ بدابا، ئه‌گه‌ر ئێمه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ندێك باره‌گامان بۆردومان كردبا، ئه‌وكات داگیركا‌ر ده‌بوو به پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره‌كان و ئێمه‌یان به تیرۆرست ناوده‌برد و به تانك و فڕۆكه له‌دژی ئێمه جووڵه‌یان ده‌كرد".
سه‌در له گوته‌كه‌یدا به‌ده‌م پرسیاره‌وه گوتی: "بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌وانی دیكه چ ئامانجێكی به‌ده‌ستهێناوه، جگه له زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ 4 هه‌زار سه‌رباز، له بری ئه‌وه‌ی كه به‌نیاز بوون بكشێنه‌وه، لێره‌دا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له بوونی داگیركاران سوودمه‌ندن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه كشانه‌وه پارووی ژیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، پارووی ئه‌وانه سیاسییه و به‌بێ سیاسی‌بوون ده‌چنه‌وه سه‌ر سف، هه‌روه‌ك هه‌ندێكی دیكه‌ش پارووی ژیانیان له به‌رگرییه، چونكه به‌بێ به‌رگریكردن ئه‌وان سفرن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رگریكاری راسته‌قینه بن".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در به‌رگریی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی گه‌نده‌ڵكارانی خۆی كردبا" هه‌موو جیهان هه‌ڵنه‌ده‌ستاوه سه‌ر پێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئێمه باین كه له خۆپیشاندانی ساڵی 2016 هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی "وه‌ثبه"ی به‌غدا له‌خاچدا، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌مترین شت كه به‌رامبه‌ر ئێمه‌یان ده‌كرد، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان و پۆڵێنكردنمان له لیستی تیرۆردا"، هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی سندووقه‌كانی ده‌نگدانمان كردبا، یان بباینه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ر به‌ته‌واوی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ئێمه به دوژمنانی دیموكراتی و ئازادی پێناسه ده‌كراین".
سه‌در داوای له ئاماده‌بووانی ئه‌و دیمانه‌یه‌ش كرد، "هه‌رگیز گوێڕایه‌ڵی ئه‌و كاره نه‌بن، ئێوه‌ی رێچكه‌ی خۆتان هه‌یه، ئه‌ویش رێگه‌ی چاكسازییه و رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ نه‌یاران و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و ته‌واو".
سه‌در جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن: وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و ته‌ندروستی و دارایی سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن، هه‌ر كاتێكیش ئه‌مه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌وا سزایه‌كی توندتر له له‌سه‌ركارلادانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنم و سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌م كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه سه‌ر به ره‌وتی سه‌در بان، ئه‌مه چاره‌نووسی ئه‌وان نه‌ده‌بوو و ده‌مانزانی چۆن به‌شێوازێكی ته‌ندروستی راسته‌ڕێمان ده‌كردن".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵام ئه‌مانه سه‌ر به ره‌وته‌كه‌مان نین، بۆیه به‌و رێژه‌یه كه‌موكوڕییان زۆره و له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان به‌ردیان خواردبێت، كێشه‌كه ئه‌مه‌یه و ئه‌وه‌ش گوناهی من نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌ر به ره‌وتی سه‌در بان، ده‌مانزانی چۆن راسته‌ڕێمان ده‌كردن و وێڕای وه‌رگرتنی هه‌ندێك وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه له رابردوودا، هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش بێ كه‌موكوڕی نه‌بوون، به‌ڵام دۆخیان له هی ئه‌و وه‌زاره‌تانه زۆر باشتر بوو كه سه‌ر به حزبه‌كانی دیكه بوون".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته له ئاینده‌دا ئێمه زۆر وریا بین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستبهێنین، ئه‌وا نابێت هه‌ڵه‌كان دووباره بكرێنه‌وه.. ره‌وتی سه‌در تاكه لایه‌نه كه تا ئێستا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێنا و دواتر شكستی هێنا، مانای وایه دوایین كارتی ئێمه ده‌سووتێت، ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه كه سه‌ربكه‌وین و دواتر شكست بهێنین، یان ده‌بێت سه‌ربكه‌وین یانیش له ماڵه‌كانمان داده‌نیشین".