ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان له رسوماتی پشتگیری ده‌رچوون ده‌به‌خشرێن
کوردستان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی
رسومات
پشتگیری ده‌رچوون
زانكۆ و په‌یمانگه حكومه‌ییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رسوماتی پشتگیری ده‌رچوون ده‌به‌خشرێن و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رناگیریێت.
له نووسراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی بڕیاری داوه، له‌مڕۆوه پاره‌ی رسومات له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رناگیرێت، كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ك چاو‌دێر خۆیان تۆماركردووه و داوای پشتگیری ده‌رچوونیان كردووه.
د.ی