له قه‌ڵادزێ 50 ملیۆن دیناریان دزی و له هه‌ولێر ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات، کە 11 مانگ پێش ئێستا لە قەڵادزێ 50 ملیۆن دیناریان لە دەستی کاسبکارێك رفاند و دواتر رایانكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، رۆژی 11ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2020، دوو كه‌سی ده‌مامكدار به به‌كارهێنانی ماتۆڕسیكل، 50 ملیۆن دیناریان له ده‌ستی كاسبكارێكی بازاڕی دراوی قه‌ڵادزێ رفاند و هه‌ڵاتن، دواتریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌رچوو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوای 11 مانگ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
سكاڵاكاره‌كه له باره‌ی رووداوه‌كه، به پۆلیسی راپه‌ڕینی راگه‌یاندووه، پاش ئەوەی لە ماڵەوە هاتۆتە دەرەوە بەمەبەستی چوونی بۆ بازاڕی دۆلارەکە، لە رێگەدا دوو کەسی دەمامکدار بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووه‌تە سەری و تورەکەکەیان لێ رفاندووه کە 50 ملیۆن دیناری تێدا بووە.