پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 6 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری تێدا كراوه
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی كه زۆرترین خزمه‌تگوزاری تێدا ئه‌نجام دراوه، پارێزگای هه‌ولێر له ریزی یه‌كه‌مین 10 له‌و پارێزگایانه‌ی سه‌ر ئاستی عێراقه، كه به گوژمه‌ی 6 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
لە سنووری پارێزگای ھەولێر جگە لەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو گەشەسەندنی ئابووری و وەبەرھێنانی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و لە رووی پەرەپێدانی پڕۆژەی وەبەرھێنانەوە ژێرخانێکی گەورەی وەبەرھێنانی بونیادناوە، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای كرد، لە ماوەی شەش مانگی رابردوو لە نیوە زیاتری ساڵی پار مۆڵەتی وەبەرھێنان دراوە، بە ملیۆنان دۆلار کارکردن لە سەرمایەگوزاری وەبەرھێنان لە ھەولێر خراونەتە کار.
سامان عارەب، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی: "به 6 ملیار و 596 ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له پارێزگای هه‌ولێر كراوه، ده‌توانین بڵێین پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق یه‌كه‌مین پارێزگایه، كه هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌ی تێدا كراوه، هه‌روه‌ها 58 پڕۆژه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان وه‌رگرتووه، كه له ساڵی رابردوو 31 پڕۆژه بووه و نیوه‌ی ئه‌م ساڵیش 23 پڕۆژه بووه، له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری بووه، كه كاری له پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مه".
90%ی ئەو پڕۆژانەی کە پەیوەستن بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە و خزمەتگوزارین لە پارێزگای ھەولێر لەسەر بودجەی شارەوانییەکان ئەنجام دراون، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ئاشکرای دەکات لە ساڵی (2020)دا بە بڕی 5 ملیار دینار و لە شەش مانگی ئەمساڵیش بە بڕی 3 ملیار و 500 ھەزار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە سەر داھاتی شارەوانییەکان.
لە ماوەی دوو ساڵی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە کەرتی وەبەرھێنان بە بڕی 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار سەرماییەگوزاری لە کەرتی وەبەرھێنان کراوە، لە سەر ئاستی عێراقیش یەکەم پارێزگاییە، کە بەو شێوەیە سەرمایە گوزاری وەبەرھێنانی تێدا ئەنجام دراوە
لە كەرتی شارەوانییەکانیش نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان تەرخان کراوە، کە ئەم پارەییە لەسەر بودجەی شارەوانییەکان بووە، زیاتر لە 150 پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دراوە.
د.ی