هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی مانگایه‌كی (51) سانتیمه‌تری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، چه‌ند رۆژێكه هه‌زاران هاووڵاتی له به‌نگلادش سه‌ردانی مانگایه‌ك ده‌كه‌ن، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ئه‌و مانگایه كورته باڵایه و درێژییه‌كه‌ی ته‌نیا 51 سانتیمه‌تره.
خاوه‌نی مانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوی له مانگه‌كه‌ی ناوه "رانی" و درێژییه‌كه‌ی 51 سسانتیمه‌تره و كێشه‌كه‌ی 26 كیلۆگرامه، ئه‌وه‌نده بچووكه، ده‌توانرێت به ئاسانی بخرێته باوه‌ش.
مانگاكه له كێڵگه‌یه، 30 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای شاری "ده‌كا"ی به‌نگلادشه‌وه دووره، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازه له ئینیسكلۆپیدیای جیهانیی ژماره پێوانه‌ییه‌كان "گینس" تۆماری بكات، به‌و پێیه‌ی "رانی" بچووكترین مانگه‌یه له جیهاندا.
به‌گوێره‌ی ئینیسكلۆپیدیای گینس، ئێستا مانگایه‌ك به ناوی "مانیكام" له ویلایه‌تی "كیرالا"ی هیندی به بچووكترین مانگا له ساڵی (2014)ه‌وه تۆماركراوه، كه درێژییه‌كه‌ی 61 سانتیمه‌تره، به‌ڵام "محه‌مه‌د سالم"، به‌رپرسی ئه‌و كێڵگه‌یه، كه "رانی" تێدایه، گوتی: "دڵنیام "رانی" بچووكترین مانگایه له جیهان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌واڵی ئه‌م مانگایه له ته‌واوی وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا جگه له گه‌شتیارانی بیانی، هه‌زاران هاووڵاتی بۆ بینینی "رانی" هاتوونه‌ته ئێره، سه‌دان كیلۆمه‌تر ده‌بڕین بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ بگرن.
د.ی