به‌هۆی هه‌وره تریشقه‌وه 11 كه‌س له هیندستان مردن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌وره تریشقه‌وه له شاری "جایپوور" له باكووری هیندستان 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون، له كاتێكدا قوربانییه‌كان خه‌رێكی وێنه‌گرتنی سێڵفی بووه له‌گه‌ڵ هه‌وره تریشقه.
تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" بڵاویكرده‌وه، قوربانییه‌كانی هه‌وره تریشقه‌ی "جایپوور" له‌ژێر باراندا خه‌ریكی وێنه‌گرتنی سێڵفی بوون، له‌سه‌ر تاوه‌رێكی چاودێری له قه‌ڵای "عامر"، كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی "جایپوور" ئاشكرای كرد، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (11ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) له‌كاتی هه‌وره تریشقه‌كه‌دا 27 كه‌س له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كه بوون، هه‌ندێكیان خۆیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه، زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش گه‌نجن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ساڵانه هه‌وره تریشقه نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌س له هیندستان ده‌كوژێت، له‌هه‌مان رۆژیشدا 9 حاڵه‌تی مردن به هه‌وره تریشقه له ویلایه‌تی "راجیستان" تۆماركراوه.
ئاماژه به‌وه كراوه، وه‌رزی باران له هیندستان له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كات و زۆر جار بارانی به‌خوڕ و هه‌وره تریشقه ئه‌و ناوچه ده‌گرێته‌وه.
ئیداره‌ی كه‌شوهه‌وای هیندستان (IMD) ئاشكرای كرد، مردن به‌هۆی هه‌وره تریشقه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه زیادی كردووه، هۆكاره‌كه‌ش گۆڕانگاری ژینگه‌ییه.
ئاماره‌كانی هه‌وره تریشقه له‌و وڵاته له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به رێژه‌ی 30% تا 40% زیادی كردووه، له ساڵی (2018)شدا له ویلایه‌تی "ئه‌ندرا برادش"ی باشووری هیندستان 36 هه‌زار و 749 له ماوه‌ی ته‌نیا 13 كاتژمێردا تۆماركراوه.
د.ی