ئێران سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەگرێتەوە و داواکارییەکانی عێراق پشتگوێ دەخات

"تاران تا ئێستا له‌باره‌ی ئاوی نێوان هەردوو وڵات ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ نییه‌"
عێراق له‌ وشكبوونی رووباره‌كان نیگه‌رانه‌
عێراق له‌ وشكبوونی رووباره‌كان نیگه‌رانه‌

K24 - هه‌ولێر:

رەشید ئەلحەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تاران رژدە لەسەر هەوڵەکانی و سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات گرتووەتەوە.

ئەلحەمدانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، لایەنی ئێرانی بەدەم داواکارییەکانی عێراق نەهاتووە و وەڵامی نەداوەتەوە، تاوەکو ئێستا سەرچاوەکانی ئاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات بە گشتی و پارێزگای دیالە گرتووەتەوە، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بە دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووەتەوە، بە تایبەت ئەوانەی راستەوخۆ پشتیان بە کشتوکاڵکردن لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانە بەستووە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی و بەدەم داواکارییەکانی عێراقەوە نێت؛ ئەوا حکومەتی عێراق داوا لە یۆنسکۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان و مافەکانی مرۆڤ دەکات بۆ ئەوەی ئێران ئاوی پێویست بەرداتەوە. دەشڵێت، حکومەتی عێراق هیوا ناخوازێت پەنا بۆ ئەو جۆرە هەوڵانە ببات.

بە گوتەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران کۆبوونەوەیەك لەبارەی ئاوی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت، بەڵام تاران بە بیانووی هەڵبژاردن کۆبوونەوەکەی دواخست و پەیمانی دا دواتر کۆببنەوەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنەبوونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، هاووڵاتییان لە دۆخێکی سەختدا گوزەر دەکەن.

 

د.ی