عێراق هەوڵدەدات تۆڕی کارەبا و شارە پیشەسازییەکان لەگەڵ میسڕ ببەستێتەوە

وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ عێراق
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەگەڵ لایەنی میسری لە توێژینەوەدایە بۆ ئەوەی، ئامێری شارە پیشەسازییەکان و تۆڕی کارەبا لەگەڵ میسر ببەستێتەوە، دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لووتکەی سێ قۆڵی بکرێت کە ماوەکانی رابردوو لە بەغدا کۆبوونەوە.

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی میسری کردووە بۆ ئەوە دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لووتکەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنەکە تایبەتە بە بەهێزکردنی پەیوەندی پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش بە دامەزراندنی شاری پیشەسازی لە رێگەی پارەدارکردنی هاوبەشەوە، بۆ ئەوەش ناوچەیەکی گونجاو لە میسڕ و عێراق دەستنیشان دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەش، بە بەردەوامی پێشانگەی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت و کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی کردنی کەرتی تایبەت و پاڵپشتی کردنیان.