رۆژنامهى كهيهان: دهبێت ئێران به خۆيدا بچێتهوه
K24 – ههولێر:
رۆژنامەکانی چاپی ئهمڕۆی تاران، جیا لە هەواڵە سەرەکییەکانی رۆژ، پرژاونەتە سەر چەند بابەتی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی. رۆژنامهی شههروهند له مانشێتی سهرهكییدا باسی له هەڕەشەی وشکبوونی کەنداوی گورگانى لە باکووری ئێران كردووه.
رۆژنامەی کەیهان لە زمانى وەزارەتی دەرهوەی ئەمریکاوە، لەژێر مانشێتی: ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمەکانی رێککەوتنی ناوکی، دەبێ بە سیاسەتە نێوخۆییەکانی خۆیشیدا بچێتەوە، لە زمان بەرپرسی رێکخستنی کاروباری رێککەوتنی ناووکی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە، نووسیویەتی: ئێران بۆ ئەوەی بە تەواوی دەرفەتە ئابوورییەکانی دوای رێککەوتن بە سوودی خۆی بقۆزێتەوە، دەبێ ئەو کێشە نێوخۆییانەشی چارەسەر بکات کە کاریگەرییان لەسەر پێوەندییە دهرەکییەکانی هەیە.
لە هەر 4 خولەکدا جیابوونەوەیەک، بڕوا پێکردنی سەختە. ئەمە مانشێتی رۆژنامەی قودسە و لە زمان پسپۆڕانی کۆمەڵایەتییەوە، نووسیویەتی: کەڵک وهرگرتنی بێ سنوور و بێ چاودێریکردنی تۆڕەکانی موبایل، بە تایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری دووبوونەوە لە خێزان و رەخسێنەری بواری لێک جیابوونەوەی هاوسەرەکانن. رۆژانە 500 جووت بە رێککەوتن، لێک جیادەبنەوە و 80%ی داواکارانی جیابوونەوەش ژنانن.
کەنداوی گورگان 8 ساڵی دیکە وشک دەبێت، کۆمیتەی رزگار کردنی کەنداوی گورگان دامەزرا. ئەمەش مانشێتیکی یەکەمی رۆژنامەی شەهروەندە. شەهروەند نووسیویەتی: دەریای خەزەر لانیکەم 500 مەتر لە رۆخ دوور کەوتووەتەوە.
كهناڵی خەزینی، یەکێک لەو کەناڵانەی ئاوی خەزهر بۆ کەنداوەکە دەگوازێتەوە وشک بووە و ئێستا کەنداوی گورگان تەنیا بە هۆی کەناڵی "چەپ ئۆغڵی"یەوە بە دهریاوە دەلکێت و ئەمەش بۆ زیندوومانەوەی کەنداوەکە زۆر کەمە و ئەم کەنداوەش بە مەرەدی دهرياچهی ورمێ دەچێت.
کێشەی نێوان سعوودییە و ئێران، هەر دەڕوات و قووڵتر دەبێتەوە و خەریکە بەرەی جیاوازی بۆ دەکرێتەوە. رۆژنامەی ئێران پرژاوەتە سەر بەشێک لەو کێشەیە و ئەم مانشێتەی داناوە: شەڕی ئینترنێتی دەستی پێکرد، بەگژ یەکترداچوونی هاکەرانی ئێرانی و سعوودی. ئێران لە درێژەدا نووسیویەتی: لە کاتێکدا بەشێکی زۆری بەکاربەران چاوەڕوانی بیستنی زانیاری و وەردەکاریەکانی کێشەی دوو ماڵپەڕەکەی حکوومەتی ئێران بوون، لە وڵامدا هاکكەرانی ئێرانی سەرەتا دووجار ماڵپەڕی نووسینگەی ئاماری سعوودییەیان هاک کرد و هەر ئێوارەی ئەو رۆژە، هێرشیان کردە سەر ماڵپەڕی زانکۆی پادشا عەبدولعەزیز