ریال مه‌درید جاسووسی كردۆته سه‌ر پلانه‌كانی سیمیۆنی؟
له كاتی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید فرۆكه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی یاریگه‌ی سانسیرۆ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌یش سیمیۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینای ئتنڵێتیكۆ توڕه ده‌كات و پێیوایه ئه‌مه كاری ریال مه‌دریده بۆ سیخوركردن و دزه‌كردنی پلانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، سیمیۆنی به فه‌رمی سكاڵای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا تۆمار كردووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌م كاره بۆ دزه‌كردنی پلانه‌كانی ئاتلێتیكۆ بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو كه ئه‌م فرۆكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بێزاركه‌ر بیر و هۆشی یاریزانانی بردووه.
بڕیلره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.