رێگه‌ نادرێت هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاهه‌نگ بگێڕێت

جۆرجیۆ كیلینی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا جامی یۆرۆی 2020ـی به‌ده‌ستییه‌وه‌ گرتووه‌
جۆرجیۆ كیلینی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا جامی یۆرۆی 2020ـی به‌ده‌ستییه‌وه‌ گرتووه‌

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بەدەست هێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەر یەکەیان بە بڕی 250 هەزار یۆرۆ لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان خەڵات دەکرێن کە هەشتا هەزار یۆرۆی خەڵاتی گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتاییە و ئەوی دیکەشیان بەبۆنەی بەدەست هێنانی ناسناوەکەیە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بەدەست هێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گەڕانەوە و ڵاتەکەیان و فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتەش لە پێناو پاراستنی هاونیشتیمانیەکانی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاهەنگێرانی قەدەخە کرد.

پێش دەست پێکردنی یۆرۆی 2020 فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بەڵێنی ئەوەی بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیاندا، ئەگەر بێت و بۆ یاری پێشکۆتایی جامەکە سەرکەون، ئەوکات هەر یاریزانێک بە هەشتا هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت، ئەوە ئازۆریەکان گەیشتنە ئەم قۆناخە و خەڵاتەکەشیان مسۆگەر کرد.

دوای گەیشتنیان بە قۆناخی پێشکۆتایی، ئەمجارە فێدراسیۆنەکە بەڵێنی ئەوەیدا ئەگەر بتوانن لە ئینگڵاند ببەنەوە و ببنە پاڵەوان، ئەو کات هەر یاریزانێک و 150 هەزار یۆرۆی دیکەش خەڵات دەکرێت، دواجار یاریزانەکان ناسناوەکەیان بەدەست هێنا و دواجاریش هەر یاریزانێکی ئازۆری بەرامبەر بەدەست هێنانی ئەو ناسناوە، بە بڕی 250 هەزار یۆرۆ خەڵاتکرا.

لەلایەکی دیکەوە دەگوترێت فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بەبۆنەی بەدەست هێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، 99 ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپاوە پێشکەش کراوە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند بوونەوە و توانیان یارییەکە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی پێناڵتی ببەنەوە و دوای 53 ساڵ بۆ جاری دووەم لە مێژوودا ناسناوەکەیان بەرز کردەوە.