دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزى: ڤاكسین به‌دیلى رێكاره‌كانى خۆپارێزى نیه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، كۆرۆنا له ئاستێكى مه‌ترسیدایه، له كوردستان ئه‌مڕۆ رێژه‌یه‌كى زۆر تۆمار كراوه.
دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، پێشتریش هۆشداری درابوو بۆ ئه‌م پرسه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، ڤاكسین به‌دیلى رێكاره‌كانى خۆپارێزى نیه، پێویسته جه‌خت له خۆپارێزى بكرێته‌وه، راسته ڤاكسین گرنگه، به‌ڵام تا وه‌كو نه‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ى به‌رگرى دروست بێت، نابێته به‌دیلى خۆپارێزى.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گوتى: به‌داخه‌وه شتێك نه‌ماوه به‌ناوى خۆپارێزى، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ڤایرۆسى تێدایه، به هه‌زاران كه‌سى كووشتووه، ئه‌مه زه‌نگێكه بۆ ئێمه، ئه‌گه‌ر سست بین له خۆپارێزى، ئه‌وا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
حه‌وێزى هۆشداریدا، ته‌ندروستى له‌خۆڕا هۆشدارى بڵاو ناكاته‌وه، دیاره بناغه‌یه‌كى زانستى له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه، كه كۆرۆنا هێشتا ماوه، له رۆژانى رابردوو، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و په‌تایه بڵاو بووه‌ته‌وه.
تایبه‌ت به جۆرى دێڵتا، ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ى كۆرۆنا هه‌بێت، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى ده‌ستنیشانكردن به‌رده‌سته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه گرنگه ده‌بێت بزانین هه‌مان نیشانه‌ى هه‌یه، ده‌بێت هه‌مان خۆپارێزیشى بۆ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش بڵاویكرده‌وه، بارودۆخى جیهان، تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا رووه‌و خراپبوون ده‌چێت.
تیدرووس ئادهه‌نووم گیبرسووس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى رابردوو به‌رزترین رێژه‌ى تووشبووان به په‌تاى كۆرۆنا، له جیهاندا تۆمار كراوه.
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، (6) ناوچه ده‌ستنیشانكراوه، كه به‌رزترین رێژه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌ك پێوه‌ر له جیهان تۆمار كراوه، هاوكات له (10) هه‌فته‌ى رابردوو، رێژه‌كه دابه‌زیبووه.
تیدرووس روونیشیكردوه، له ئێستادا جیهان رووبه‌ڕووى خراپبوونى دۆخى كۆرۆنا ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایه دۆخى ئابووری و ژیان له ته‌واوى وڵاتاندا رووه و خراپبوونه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، زنجیره دێڵتا پڵه‌سى كۆرۆنا تا ئێستا له (104) وڵات تۆماركراوه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ته‌واوى جیهان داده‌پۆشێت.
دێڵتا، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌كاتى تووشبوون به‌م جۆره‌ى كۆرۆنا، نه‌خۆش بارودۆخى به‌خراپى تێك ده‌چێت، یه‌كه‌مجاریش ئه‌م جۆره‌یان له هیندستان دۆزرایه‌وه.
ک.ب