ئێران و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی زیندانییه‌كانه‌وه دانووستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له دانووستانه بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانی، كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوون.
خه‌تیبزاده گوتیشی: له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك وڵاتی خۆرئاوایی، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانیی ده‌ستگیركراوون، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له زیندان راگیراوون و پێویسته ئازاد بكرێن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پرسه له پێشینه‌ی بایه‌خپێدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشنیازی كردووه، سه‌رجه‌م گیراوه ئێرانی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت و ئێستا هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه دانووستان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌نجام راده‌گه‌یه‌ندرێت.
پێشتر رۆبرت مالی، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت بۆ كاروباری ئێران، رایگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه ئازاد بكرێن، كه ئێستا له ئێران له زینداندان و ئێمه رێككه‌وتنێكی گشتگیرمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌وێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس