بڕیاری نوێ له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، تێكه‌ڵكردنی چه‌ند جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاراسته‌یه‌كی هه‌یه‌ڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م كاره ده‌بێته‌ی هۆی سه‌رلێشێوان.
سومه‌یه سوامیناسان، گه‌وره زانا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "تا ئێستا زانیاری زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و كایگه‌رییه نییه، كه به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆناوه درووست ده‌بێت و كۆمپانیا جیاوازه‌كان به‌رهه‌می ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌رسیداره، پێویسته به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو كۆبكه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "ره‌وشه‌كه سه‌ر له‌و وڵاتانه‌ش ده‌شێوێنێت، ئه‌گه‌ر دوای ژه‌می دووه‌م به‌نیازی ژه‌می سێیه‌م و چواره‌م بن، كه‌ی و چۆن و چی به‌كارده‌هێنن".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كه ژه‌می پاڵپشتی "ژه‌می سێیه‌م"ی كۆرۆنا پێویست بێت، رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆرۆنای ده‌لتا تا ئێستا له 104 وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئیسرائیل دوێنێ پڕۆسه‌ی ژه‌می سێیه‌میی ڤاكسینی كۆرۆنای له جۆری فایزه‌ر ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگرییان لاوازه به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه، كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌میش به‌رگری له‌شیان لاوازه".
هه‌ردوو كۆمپانیای هاوبه‌ش "فایزه‌ر" و "بایۆنتیك" رایانگه‌یاند، داواكارییان پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌تیش له ئه‌وروپا ژه‌می سێیه‌می ڤاكیسنه‌كه رێگه‌ی پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رگری له‌ش بكات و رووبه‌ڕووی كۆرۆنای ده‌لتاش ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌نجامی هانده‌ر هه‌یه، كه ژه‌می پاڵپشتی "ژه‌می سێیه‌م" دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م جۆرێك له دڵنیایی دروست ده‌كات و ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دژی كۆرۆنای "بێتا"یه، كه له باشووری ئه‌فریقیا بڵاوبووه‌وه.
د.ی