په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له "مه‌سرور بارزانی"یه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی شاری ناسریه‌ی كرد و ئاماده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌ندروستییه بۆ نه‌خۆشانی ئه‌و رووداوه‌ی شاری ناسریه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی پارێزگای زیقار ده‌رده‌بڕێت و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه، كه هاوكاری بۆ برینداران پێشكه‌ش بكات.
شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاری زیقار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 30 كه‌سیش برینداربوون.
ته‌رمی هه‌ندێك له قوربانیان بوونه‌ته خه‌ڵووز و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ناناسرێنه‌وه.