لەکابینەی نۆیەمدا ئاستی وەبەرهێنان له كهرتی كشتوكاڵدا زیادیکردووە
K24 - ههولێر:
گرنگیدان بە سێکتەری کشتوکاڵ ئەولەویەتی کارەکانی سەرۆکی حکومەت بووە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، لەکابینەی نۆیەکەمدا ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا بۆ 8.5% بەرزبووتەوە و توانراوە کەرتی کشتوکاڵی ریزبەندی سێیەم بێت لەکۆی سێکتەرەکانی دیکە، جوتیاران بە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم دڵخۆشن و داوای دەکەن گرنگی زیاتر بە کشتوکاڵ بدرێت.
جووتیاران بە هەرەوەزی کار لەسەر داهاتووی ئابووری سەوز دەکەن، جوتیاران بەگرنگەوە دەڕواننە کەرتی کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی، کوردستان زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەبارن بۆ چاندن و بەرزکردنەوەی بەرهەمە چوار وەرزەکان ساڵ، لەم چەند ساڵەی رابردوو جوتیاران گرنگی زۆریان بە بەرهەمێهانی پاتەتە داوە و ساڵانە 450 هەزار تۆنی پێتەڕاندووە، سەدان کرێکار لەم کێلگەیە کاری بۆ رەخساوە و بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی هەزاران کەس.
جووتیارێك له كاتی كاركردن بۆ كوردستان24 گوتی: "لهو كێڵگهیهی پهتاته كار دهكهم، بههۆی ئهم كێڵگهیهوه ههلی كار بۆ زۆر گهنج رهخساوه، پێش دوو ساڵ كارهكان ئهوها نهبوو، ئێستا بههۆی ئهوهی كارگهی زیاتر كراوهتهوه، ئیشمان زۆرتر بووه، داوا له حكومهت دهكهین زیاتر گرنگی به كهرتی كشتوكاڵ بدات".
حکومەت لە هەوڵی دۆزینەوەی بازاڕە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، جووتیاران دەیانەوێت بەرهەمە خۆماڵییەکان زیادبکەن، چیدی بەکارهێنەران پشت بە بەروبوومی هاوردەکراو نەبەستن، خاوەن کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەڵێن لە کابینەی نۆیەمدا سەرۆکی حکومەت جەخت لە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمان لەچاو ساڵانی رابردوو زیاتر بکەین.
کرێکارێكی دیكه ئاماژهی بهوه كرد، تهنیا لهو كێڵگهیهی پهتاته زیاتر له 70 كرێكار كارێ تێدا دهكات، ئاماژهی بهوهش كرد، ئهم خاكه باشترین خاكه لهسهر ئاستی عێراق بۆ بهرههمهێنانی پهتاته.
لەکابینەی نۆیەمدا مۆڵەتی شەش پڕۆژەی کشتوکاڵی لە کوردستان دراوە، کە لە 2.7%ی کۆی وەبەرهێنانی پێکهێناوە، ئەولەویەتی کارەکانی کابینەی نۆیەم پێشختنی کەرتی کشتوکاڵە بۆ ئەوەی بکرێتە جێگرەوەی نەوت.
د.ی