بەریتانیا دەستبەسەر 250 ملیۆن دۆلار دراوی ئەلیکترۆنیدا دەگرێت

زۆرترین بڕه‌ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌دا

K24 - هه‌ولێر:

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە، پۆلیسی بەریتانیا دەستی بەسەر نزیکەی 250 ملیۆن دۆلار دراوی ئەلیکترۆنیدا گرت، ئەوەش گەورەترین دەستبەسەرداگرتنی دراوی ئه‌لیكترۆنییه‌ لە وڵاتەکەدا.

جۆ رایان لێکۆڵەر لە دۆسیەکە دەڵێت، ئەو دەستبەسەرداگرتنە ئاماژەیەکە روونە بەوەی لێکۆڵینەوەکانیان لە ئایندە بەردەوام دەبێت و تیشکی سەرەکیان لەسەر دەرچەکانی سپیکردنەوەی ئەو پارانە دەبێت کە گومانیان لەسەرە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز، ئەو دەستبەسەرداگرتنە لە کاتێکدایە 24ـی حوزەیران بڕی 114 ملیۆن پاوەندی بەریتانی دەستی بەسەرداگیرا، لەسەر ئەو دۆسیەیە پۆلیسی بەریتانیان ئافرەتێکی 39 ساڵی بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکرد.