4 وڵات نرخی نەوت بۆ مانگی ئاب بەرزدەکەنەوە

ئەو بەرزکردنەوەیه‌ هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی خواستیی جیهان له‌سه‌ر نەوت
كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف
كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24 - هه‌ولێر:

چوار وڵاتی بەرهەمهێنەری گەورەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی فەرمی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئاب بەرزدەکەنەوە.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق، سعوودیه‌، كوه‌یت و ئێران نرخی نه‌وتیان به‌رزكرده‌وه‌، ئەو بەرزکردنەوەیه‌ هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی خواستیی جیهان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

كۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی نرخی فرۆشتنی فەرمی نەوتی سووکی بۆ مانگی ئاب بەرزکردەوە، کە بە نزیکەی 80 سەنت و بە بڕی 2.70 دۆلار لەسەرووی نەوتی نرخی نەوتی پێوانەیی عومان دوبەی بێت.

هەروەها نرخی بارە نەوتەکانی بۆ ئەمه‌ریکا بە 1.25 سەنت سەرووی ئاستی پێوانەیی بەرکردەوە.

لەسەر هەمان رەوتی سعوودیە، کوێتیش نرخی فەرمی نەوتی بۆ مانگی داهاتوو بە نزیکەی دۆلارێک بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزکردەوە، کە 2.60 دۆلار لە سەرووی نرخەکان لە هەردوو بۆرسەی سەڵتەنەی عومان و دوبەی دەفرۆشێت.

لای خۆشیەوە، عێراق بڕیاری داوە نرخی فەرمی نەوت بۆ کڕیارەکانی ئاسیای بۆ مانگی ئاب بەرزبکاتەوە.

بەمەش نرخی نەوتی سووکی بەسڕە بۆ مانگی ئاب بە بڕی 2.25 دۆلار لە سەرووی عومان/ دوبەی دەفرۆشێت، ئەوەش 1.45 دۆلار زیاترە بەراورد بە مانگی تەمووز.

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانیش کە لە لایەن دەوڵەتەوە خاوەنداری دەکرێت، بە هەمان شێوەی عێراق و کوێت و سعوودیە، نرخی فرۆشتنی نەوتی سووک و قورس بۆ وڵاتانی ئاسیا بە نزیکەی 80 سەنت بەرزدەکاتەوە.