ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە: وەستانی گفتوگۆی ئۆپێك پڵهسکاریگەری لەسەر بازاڕی وزە دەبێت
K24 - ههولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە رایگەیاند، وەستانی گفتوگۆکانی ئۆپێک پڵەس کاریگەری لەسەر جەنگی نرخەکان دەبێت لە کاتێکدا خواست بۆ نەوت لە بەرزبوونەوەیە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پەککەوتنی گفتوگۆکان لە نێوان گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت لەبارەی خستنەڕووی زیاتری نەوت دەبێتە جەنگی نرخەکان بە تایبەت ئێستا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر زیادبوونی خواست بۆ نەوت هەبوو.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەسەر پشکی بەرهەمهێنان هەڕەشەیە لەسەر بازاڕ، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئەگەرە دوورە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی هەڕەشەیە لەسەر هەڵاوسان و زیان بە گەشانەوەی ئەو ئابووریە داڕماوە دەدات.