كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی نه‌خۆشخانه سووتاوه‌كه‌ی ناسریه به‌دوای ته‌رمه ونبووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 تا ئێستا ته‌رمی ده‌یان كه‌س له قوربانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن" له ناسریه له ژێر جه‌مه‌لۆنه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، خه‌ڵكه به‌خۆی به‌دوای ته‌رمه ونبووكانیاندا ده‌گه‌ڕێن.
ته‌رمی هه‌ندێك قوربانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری ناسریه دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌یان ته‌رمی دیكه‌ش نادیاره، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان داوایان له به‌رگری شارستانی كردووه، هاوكاریان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه، به‌ڵام ئه‌وان دوای 12 كاتژمێر به هانایانه‌وه هاتوون.
به‌رگری شارستانی ناسریه له ژێر جه‌مه‌لۆنه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌دوای ته‌رمی قوربانییه‌كان ده‌گه‌ڕێن، ئاماژه به‌وه كراوه، كه تا ئێستا 33 ته‌رم دیار نییه، ئه‌وانه‌شی كه دۆزراونه‌ته‌وه، نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
دانیشتوویه‌كی ناسریه، كه له نه‌خۆشخانه سووتاوه‌كه‌دا به‌دوای ته‌رمی كه‌سوكاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕا، بۆ كوردستان24 گوتی: "لێره به‌دوای ته‌رم سووتاوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، هه‌رچه‌نده به‌رگری شارستانی لێره‌ن، به‌ڵان ئه‌وان ته‌نیا 6 كه‌سن، ئێمه خۆمان كرێنمان هێناوه و هه‌ندێك جه‌مه‌لۆنمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئینجا به‌رگری شارستانی هاتوون".
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ناسریه گوتی: "هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته پشتگوێخستنی هه‌ندێك چاودێری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بووه، هاوه‌ڵانی نه‌خۆشیش كه‌مته‌رخه‌م بوون، كاتێك هاتمه ئێره، ته‌نیا یه‌ك ده‌رگام بینیوه، ئه‌مه شوێنی نه‌خۆشخانه نییه، حزب و ره‌وته‌كان هۆكاری ئه‌و ره‌وشه خراپه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران هاته ئێره و نه‌خۆشخانه‌ی توركی كرده‌وه، به‌ڵام هه‌مووی درۆ بوو، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردبوو".
خه‌ڵكێكی زۆر له‌لای جه‌مه‌لۆنه رووخاوه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و توڕه‌ن، هه‌ر یه‌كه و له‌لایه‌ك به دوای كه‌سوكاری خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌و نه‌خۆشخانه سووتاوه درووست بووه.
دانیشتوویه‌كی دیكه‌ی ناسریه، كه به‌دوای ته‌رمدا ده‌گه‌ڕا، ئاشكرای كرد، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه زیاتر له 85 نه‌خۆشی كۆرۆنای لێبووه، هه‌ر نه‌خۆشێك چه‌ند هاوه‌ڵێكی له‌گه‌ڵ بووه، جگه له كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت، خه‌ڵكه‌كه خۆیشی كه‌مته‌رخه‌مه، نه‌خۆش هه‌بووه 5 هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵدا بووه، له كاتێكدا نه‌خۆشانی كۆرۆنا پێویستیان به هاوه‌ڵێك زیاتر نییه، پێموایه ئێره زیاتر له 200 ته‌رمی لێیه.
له‌كاتی گه‌ڕاندا كه‌سێك له بن جه‌مه‌لۆنه‌كانه‌وه هاته ده‌ره‌وه و عه‌لاگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، په‌یامنێری كوردستان24 لێی پرسی ئه‌مه چییه؟ له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌مه كه‌للـه‌سه‌ری ته‌رمێكه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ته‌وه"، كه‌سێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌مه عه‌لاگه‌یه‌ك له ته‌رمه‌كانمانه، ئێمه ده‌بێته به عه‌لاگه ته‌رمه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه، هێشتا ده‌یان ته‌رم له‌ژێر جه‌مه‌لۆنه‌كانن، ئه‌مه كه‌للـه‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش قاچه‌كانیه‌تی".
خه‌ڵكه له حكومه‌تی عێراقی توڕه‌ن، له سه‌ره‌تای ئاگركه‌وتنه‌كه‌وه داوای هاوكاری كراوه، به‌ڵام به گوته‌ی خه‌ڵكه‌كه دوای 12 كاتژمێرێك ته‌نیا 6 كارمه‌ندی به‌رگری شارستانیان ناردووه.
د.ی