عێراق و سێ وڵاتی دیکە نرخی نەوت بۆ مانگی ئاب بەرزدەکەنەوە

ئەو بەرزکردنەوە هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی خواستیی جیهان بۆ نه‌وت
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

چوار وڵاتی بەرهەمهێنەری گەورەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی فەرمی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئاب بەرزدەکەنەوە.

ئەو بەرزکردنەوە هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی خواستیی جیهان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

كۆمپانیای ئارامکۆ، نرخی فرۆشتنی فەرمی نەوتی سووکی عەرەبی سعوودی بۆ ئاسیا بۆ مانگی ئاب بەرزکردەوە، کە بە نزیکەی 80 سەنت و بە بڕی 2.70 دۆلار لەسەرووی نرخی نەوتی پێوانەیی عومان و دوبەی بێت.

هەروەها نرخی بارە نەوتەکانی بۆ ئەمه‌ریکا بە 1.25 سەنت سەرووی ئاستی پێوانەیی بەرکردەوە.

لەسەر هەمان رەوتی سعوودیە، کوێتیش نرخی فەرمی نەوتی بۆ مانگی داهاتوو بە نزیکەی دۆلارێك بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزکردەوە، کە 2.60 دۆلار لە سەرووی نرخەکان لە هەردوو بۆرسەی سەڵتەنەی عومان و دوبەی دەفرۆشێت.

لای خۆشیەوە، عێراق بڕیاری داوە نرخی فەرمی نەوت بۆ کڕیارەکانی ئاسیای بۆ مانگی ئاب بەرزبکاتەوە.

بەمەش نرخی نەوتی سووکی بەسرە بۆ مانگی ئاب بە بڕی 2.25 دۆلار لە سەرووی عومان/دوبەی دەفرۆشێت، ئەوەش 1.45 دۆلار زیاترە بەراورد بە مانگی تەمووز.

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانیش کە لەلایەن دەوڵەتەوە خاوەنداری دەکرێت، بە هەمان شێوەی عێراق و کوێت و سعوودیە، نرخی فرۆشتنی نەوتی سووک و قورس بۆ وڵاتانی ئاسیا بە نزیکەی 80 سەنت بەرزدەکاتەوە.

 

د.ی