کۆمیسیۆن کەرەستەی به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنی بۆ هه‌رێمى كوردستان دابین کرد
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ته‌واوى كەره‌سته‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئەنجوومەنی نوێنەرانی، بۆ ئۆفیسه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناردووه.
راشیگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ته‌واوى ئامێر و پێداویستییه‌كان، گه‌یشتوونه‌ته پارێزگاى هه‌ولێر، له ئێستادا كۆمیسیۆن، مه‌شق و راهێنان بۆ كارمه‌نده‌كان ئه‌نجامده‌دات.
راهێنەرێك له كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند، ئێمه (53) بنكه‌ى تۆمارمان هه‌یه، به دوو خوول كارمه‌ندانمان رادێنین، بۆ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره‌كان، كه مه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێك ده‌كه‌ن، تێیدا زانیارییه‌كان له شێوه‌ى داتابێس كۆده‌كەنه‌وه، دواجار بۆ ده‌ره‌نجام به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌و راهێنه‌ره گوتیشى، ئامێری "پیكۆس" ، زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، كه چه‌ند كه‌س ده‌نگیداوه، دواتر له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه، زانیارییه‌كان ره‌وانه ده‌كرێن، بۆ دیاریكردنى ده‌ره‌نجامه‌كان، دواجاریش چه‌ندین راپۆرتى پڕ زانیاریت پێ ده‌به‌خشێت، وێڕاى ئامێری به‌ده‌ست ژماردنیش، كه له‌كاتى تۆماركردنى سكاڵاى لایه‌نێك به‌كار ده‌هێنرێت.
ک.ب