ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ناسرییه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته‌ 92 كه‌س

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندرووستی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ وه‌ك پێویست و به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بتڵه‌كانی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ نه‌كراوه‌.
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقی ئیتیحادی رایگه‌یاند، تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی ناسرییه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته‌ 92 كه‌س و 50 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 100 كه‌سیش بریندارن.