"هاندهرێكی زۆری بهرازیل له یاریی كۆتایی هاندهری ئارجێنتینا بوونه"
تیاگۆ سیلڤا بە تووندی رەخنە لە هاندەرانی بەڕازیل دەگرێت کە لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا پاڵپشتی ئارجێنتینایان کرد.
تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری بەڕازیل لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوەکردەوە و نووسیویەتی: ئەو بەڕازیلیانەی لە دژی ئێمە بوون هیوادارم ئێستا دڵخۆش بن، بەڵام دوای ئەوە چیدیکە نەیەنە بەرامبەرمان بۆ ئەوەی چاومان پێیان بکەوێت و هاوڕێیەتیمان بکەن و داوای وێنەگرتن و درێسەکانمان بکەن.
بەر لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا کۆمەڵێک لە هاندەرانی بەڕازیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پاڵپشتی ئارجێنتینایان کرد و هیوایان خواست کە ئارجێنتینا ناسناوەکە بباتەوە، وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر وڵاتەکەیان کە رازی بوو میوانداریی لەم پاڵەوانێتیە بکات، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەرازیل رێژەیەکی بەرز تۆمار دەکات.