پاسپۆرتی هەولێر کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات
K24 - هه‌ولێر:
رێناس عه‌لى، په‌یامنێری كوردستان24، له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌ولێر، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى گرنگ، له رێگه‌ى ئۆنڵاینه‌وه كاروبارى هاووڵاتیان رایی ده‌كات، پێش هاتنى بۆنه‌كانیش ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت.
عه‌قید ئه‌بوبه‌كر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پاسپۆرتى پارێزگاى هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هاووڵاتیان رۆژانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، له رێگه‌ى سیستمى (كیو)، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت، تكیتێك ببڕێت، به‌شه‌كانى (قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن، وردبینى و په‌نجه مۆر) بكات، دواتر ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنى مامه‌ڵه‌كه‌ى.
راشیگه‌یاند، یه‌ك پاسپۆرت، به‌ماوه‌ى (48) كاتژمێر ده‌رده‌چێت، له ئێستادا ئه‌وانه‌ى كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت پاسپۆرته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و گه‌شت بكه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی په‌تاى كۆرۆناوه خەڵکی گه‌شتیان نه‌كردووه، به‌پێى سیسته‌مێكى ئه‌لیكترۆنى، كار ئاسانى بۆ هاووڵاتیان كراوه، به‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م كاروباره‌كانى ته‌واو ده‌بێت.
ک.ب