كێ چییه؟
ئه‌گه‌ر به پرسیارێك ده‌ستپێبکه‌ین و بپرسین، که کێ چییه؟ ئه‌وا بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامێکی دروست، پێویسته له بیرکردنه‌وه و قوڵبوونه‌وه‌دا زۆر ماندووبین. پرسیاری ناو ئه‌م پرسیاره‌ش بریتییه له، بۆچیی؟ وه‌ڵام، چونکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستیی بوونی تاکێك، پێویستیمان به دۆزینه‌وه‌ی راستیی کۆ هه‌یه. ئالێره‌دا له دیوی تاریکی لۆیالیتێتی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین. ئه‌م رووه تاریکه قسه له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی تاك له کۆدا ده‌کات، قسه له‌سه‌ر ره‌نگکردنی تاك له کۆدا ده‌کات. بۆ نموونه دڵۆپێك ره‌نگ ده‌که‌یته لیترێك ئاوه‌وه، ئه‌وا ته‌واوی ئاوه‌که ره‌نگ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر په‌نا ببه‌ینه‌به‌ر چ رۆشنبیریی هه‌ست و چ رۆشنبیریی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌وا به ئاسانی ده‌گه‌ینه وه‌ڵامی دروستی کێ چییه. ده‌روونناسی ئه‌مه‌ریکایی، دانیێل گووله‌مان له رۆشنبیریی هه‌ستدا قسه له‌سه‌ر هه‌بوونی دوو جۆر رۆح ده‌کات، یه‌کێکیان رۆحێکی عه‌قڵانییه و ئه‌وی تریشیان رۆحێکی هه‌سته‌کییه. له‌لای گووله‌مان رۆحی عه‌قڵانیی پلانی درێژ و ستراتیژ داده‌ڕێژێت، لێ رۆحی هه‌سته‌کی گرنگی به ئێستا و ئالێره‌دا ده‌دات.
هۆرێس والپۆل، نووسه‌ری سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌ریتانیی ده‌ڵێت: ژیان کۆمیدیایه بۆ ئه‌وانه‌ی بیرده‌که‌نه‌وه، تراژیدیاشه بۆ ئه‌وانه‌ی، که هه‌ست ده‌که‌ن. ئه‌م وته‌یه زۆر له‌وه زیاترمان پێده‌ڵێت، که ئێمه بیری لێده‌که‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به مێشك و به مێژووی فێربوون و تێداژیان هه‌یه. تێداژیان به واتای، مرۆڤ ئه‌زموونی له باروودۆخێکدا هه‌یه، بۆ نموونه مرۆڤێك، که جه‌نگی دیوه، خۆشیی و شادیی دیوه، خه‌مباریی دیوه و دڵخۆشیی دیوه. له‌م تێداژیانهشدا ئۆرگانێکی مێشك به ناوی ئامیگدالا رۆڵی گرنگی هه‌یه. واتا له هه‌ر مێژوو و تێداژیانێکدا، ئامیگدالا چ خاوه‌نی ئه‌زموون و مێژووه و چ خاوه‌نی کاردانهوهشه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموون و مێژووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له منداڵییه‌وه فێربووبیت، که سه‌گ گڵاوه و پیسه، ئه‌وا ئامیگدالا ته‌واوی ئه‌م زانیارییانه تۆمار ده‌کات و هه‌ستێکی له‌گه‌ڵدا گرێده‌دات، هه‌ستێکی قێزوبێزکردنهوه. له ئاینده‌دا هه‌ر کاتێك سه‌گێک ببینیت، ئه‌وا ئامیگدالا کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌زموون و مێژوو ده‌بێت، به هه‌مان هه‌ستی جارانه‌وه. هه‌ندێك له منداڵییه‌وه فێربوون رقیان له خه‌ڵکانێك بێت، ئیدی لێره به‌دواوه هه‌تا مردن ئه‌مانه رقیان له‌و خه‌ڵکانه‌یه. ئه‌م رقه چ گنێتیك ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کان، که ئه‌مڕۆ به زانستی ئێپیگنێتیك ده‌سه‌لمێنرێت و چ له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه وه‌ك ئێپیدیمییهك بڵاوده‌بێته‌وه، چونکه کۆ ده‌بێته خاوه‌نی لۆیالیتێتێکی تاریك.
له رووی عه‌قڵه‌وه به‌هه‌مانشێوه، ئامیگدالا تێوه‌گلاوه، هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ئامیگدالا هه‌ستێکی بۆ به‌رهه‌م دێنێت، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که بیر له چی ده‌که‌ینه‌وه، ئیدی لێره‌وه ئامیگدالا ده‌بێته هۆی خستنه‌وه‌ی، ترس، رق و قێز. تاك بیرده‌کاته‌وه و پلانێك بۆ ئاینده داده‌نێت، ده‌شێت له سه‌ره‌تادا هیوایه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م پلانه دابنێت، لێ دواجار بێجگه له کۆمیدیایه‌ك هیچی تری لێ به‌رهه‌م ناهێنێت. تاکێکی تر پابه‌نده به‌م پلانه‌وه، که بووه به کۆمیدیایه‌ك، لێ بێجگه له تراژیدیایه‌ك، بێجگه له خه‌مباریی هیچی تری لێ به‌رهه‌م ناهێنێت. لێره‌دا خه‌مباریی و ئازار گرێدراوی هێز و ده‌سته‌ڵاتن. له‌کیسدانی ئه‌م دووانه ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌مباریی و ئازار و به‌ده‌ستهێنانیشی به‌خته‌وه‌ریی و ته‌ندروستیی.
هۆشیاریی عه‌قڵ به‌رهه‌می خوێندن و ماندووبوونه له بیرکردنه‌وه‌دا، هۆشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تییش به‌هه‌مانشێوه، لێ هۆشیاریی هه‌ست ئه‌و مه‌رجانه‌ی نییه، ده‌شێت تاکێك ته‌نها نۆ پۆلی خوێندنی خوێندبێت یاخود که‌متر، که‌چی هۆشیاریی هه‌ستی چه‌ندینجار گه‌وره‌تره وه‌ك له که‌سێك، که دکتۆرای له بوارێک‌دا هه‌یه. ئه‌م هۆشیاریی هه‌سته مرۆڤ له له‌دایکبوونه‌وه هه‌یه‌تی. ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که تاك کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر تاك و کۆمه‌ڵ هه‌بێت، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که تاکی خاوه‌ن هۆشیاریی هه‌ست ئامانجێکی باش یان خراپی هه‌یه. ئه‌م کاریگه‌رییه ده‌بێته هۆی خۆشویستکردنی تاك، ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکیی له ده‌وری. بۆ نموونه ده‌شێت دکتۆرێکی ددان نزیك ماڵی خۆتان هه‌بێت و زۆر زیره‌ك بێت له بواره‌که‌یدا، لێ ئه‌م دکتۆره ناتوانێت په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رێلاسیۆنهکان بپارێزێت و هه‌ستێکی باش له خه‌ڵکییدا به‌رهه‌مبهێنێت. به‌ڵام دکتۆرێکی تر له شوێنێکی دوورتر و بگره ده‌شێت له شارێکی تریش بێت، زیره‌کتر نییه وه‌ك له دکتۆری یه‌که‌م، به‌ڵام ده‌شێت بهختهوهرترت بکات، هه‌ربۆیه ئاماده‌یت بچیت بۆ لای ئه‌و، وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ردانی دکتۆره‌که‌ی نزیك خۆت بکه‌یت. پشکنینێك له وڵاتی سویسرا ده‌یسه‌لمێنێت، که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باوه‌ڕیان به دکتۆره‌کانیان هه‌یه، که چاکیان ده‌کاته‌وه، ئه‌وا له ئاینده‌دا چاکده‌بنه‌وه. ئه‌و نه‌خۆشانه‌شی که باوه‌ڕیان نییه دکتۆره‌کانیان چاکیان بکاته‌وه، ئه‌وا یان ده‌مرن یان چاکبوونه‌وه‌یان سه‌خته.
گووله‌مان گرنگیی به هۆشیاریی هه‌ست ده‌دات و ده‌ڵێت: له ئاینده‌دا ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هۆشیاریی هه‌ستن کاربه‌ده‌ست و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆکن. به‌شێکی زۆر له‌مانه بێ ئاگان له‌وه‌ی، که خاوه‌نی هۆشیاریی هه‌ستن. ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که خه‌ڵکانی عه‌قڵانیی گله‌یی له‌وه بکه‌ن، که فڵان و فیسار به‌ڕێوه‌به‌رن، کاربه‌ده‌ستن و سه‌رۆکن.
لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رووی تاریکی لۆیالیتێت. ئه‌م رووه تاریکه‌ی لۆیالیتێت له‌وه‌دایه، که تاك و کۆ ده‌زانن به‌رامبه‌ره‌که‌یان کێیه، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لۆیاڵن به‌رامبه‌ری. دکتۆری ددانه‌که‌ی شاره‌که‌ی تر، زیره‌کتر نییه له دکتۆره‌که‌ی نزیك ئه‌و که‌سه، لێ لۆیاڵه به‌رانبه‌ر دکتۆری شاره‌که‌ی تر، چونکه دکتۆری شاره‌که‌ی تر، هه‌ستێکی دڵنیا و خۆشی پێده‌دات. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دکتۆره‌که‌ی نزیك ماڵی خۆیه‌تی.
گووله‌مان له هۆشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تییدا قسه له‌سه‌ر نموونه‌یه‌کی پرۆفێسۆرێك ده‌کات له بواری بازرگانیدا و ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆفێسۆره ده‌ڵێت: که خوێندکاره‌کانی، ئۆرگانه‌کانی بازرگانی وه‌ك هیچێك ته‌ماشا ده‌که‌ن، که ئامانجی به‌ره‌وپێشچوونه، ئه‌مه‌ش کاتێك رووده‌دات، که هیچ هیچێتیی خۆی تێپه‌ڕێنێت. گووله‌مان له‌م دۆخه‌دا رۆحێکی نارسیست ده‌بینێت، ئه‌م رۆحه نارسیسته وا له‌ناو خودی ده‌زگاکه‌دا، وا له‌ناو رۆحی ئۆرگانه‌که‌دا، که ئه‌ندامانی ده‌زگاکه، ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌که لۆیاڵن به‌رامبه‌ری. ئه‌مه‌ش ناوده‌نێت رووی تاریکی لۆیالیتێت. به‌مشێوه‌یه به ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆرگانێك، کۆمپانیایه‌ك، ده‌زگایه‌ك یاخود سه‌رۆکی پارتێك به ته‌نها نارسیست نییه، به‌ڵکو ته‌وای کۆمپانیاکه، ده‌زگاکه یاخوود پارته‌که نارسیستن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه نییه، که قسه له‌سه‌ر "بوون"ه‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها فاسادێکه (Facade)، روویه‌که نه‌ك بوون. نارسیستێك به ته‌نها نارسیستێك نییه، به‌ڵکو نارسیست چه‌ندیین جۆری هه‌یه، ئه‌و جۆره‌ی، که مه‌ترسییداره نارسیستێکی پاتۆلۆگه (نه‌خۆش)، چونکه ئه‌م دۆخه پاتۆلۆگییه تاکی نارسیست تووشی پسیشۆزهیهك، سایکۆسیس (Psychosis) ده‌کات. ئه‌م دۆخه‌ش تاکی نارسیست تووشی پارانۆید ده‌کات، تووشی بیرکردنه‌وه و هه‌ستی به‌دواکه‌وتن ده‌کات. دواجار تاکێکی وه‌ها نه‌ك مه‌ترسیی بۆسه‌ر ژیانی خودی خۆی هه‌یه، به‌ڵکو بۆسه‌ر کۆمه‌ڵیش.
13.07.2021