سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ناسرییه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێنی ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كرد و هاوسۆزی خۆی له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواست.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆی سه‌رۆك بارزانی بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێنی ناسرییه:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی شاری ناسریە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازم.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
13ـی تەممووزی 2021