كه‌ركووك...خانه‌واده‌یه‌ك قوتابخانه‌ى تایكواندۆ دادەمەزرێنن
K24 - هه‌ولێر:
له كه‌ركووك، خانه‌واده‌یه‌ك ده‌بنه قوتابخانه‌ى پێگه‌یاندنى یاریزانى تایكواندۆ، ئه‌و یارییه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئاستێكى زۆر باش، هۆڵێكى وه‌رزشیان له گه‌ڕه‌كێكى میللی له كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه، كه چه‌ندین یاریزانیان پێگه‌یاندووه، باوك و دوو كوڕى ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش پاڵه‌وانى عێراقن، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بووه، له پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان به‌شدار بن.
دانا گۆران، یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه وه‌رزشییه رایگه‌یاند، له ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه باوكم منى بردووه بۆ هۆڵى تایكواندۆ، بۆ ئه‌وه‌ى ببم به پاڵه‌وانى عێراق و جیهانیش، دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر، توانیم ببمه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به كێشى (55) کیلۆ گرام، توانیم به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیا بكه‌م، ئه‌نجاممان به‌ده‌ست هێناوه، له‌داهاتوودا ده‌شتوانین ده‌ره‌نجامى باشتریش به‌ده‌ست بێنین، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ى ماددى، نه‌مانتوانیووه به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ببین، به‌ناچارى كرێكاریم كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببم به پاڵه‌وانى جیهان.
گۆران عه‌بدولقادر، باوكى ئه‌و خانه‌واده‌یه، روونیكرده‌وه، ئه‌و هۆڵه‌مان بۆ گه‌نجانى كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه، بۆ فێرکردنیان به هونه‌ری جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، داواكاریشیمان له دایك و باوكان ئەوەیه، پاڵپشتى منداڵه‌كانیان بكه‌ن، بتوانن بیانگه‌ینن به ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، هه‌روه‌ك كوڕه‌كانم، كه له ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقن، چه‌ندین جار بوون بە یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتى عێراق، به‌هیوام پاڵپشتى بكرێن و بتوانن له ئاستى عێراق و جیهاندا ده‌ره‌نجامى باش به‌ده‌ست بێنن، بێگومان پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویستى به پاڵپشتییه، ئێمه له‌وانه كه‌متر نین كه ئێستا پاڵه‌وانى جیهانن.
گۆران (23) ساڵه یاری تایكواندۆ ده‌كات، هۆڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كێكى میللى پارێزگاى كه‌ركووكه، بووەته فێرگه‌یه‌ك بۆ ئاره‌زوومه‌ندانى یاری تایكواندۆ، تا ئێستا ده‌یان یاریزانى پێگه‌یاندووه، خه‌مى گه‌وره‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنى زیاترى كوڕه‌كانیه‌تى، بۆ به‌شداریپێكردنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه.
ک.ب