له سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی بڕێكی زۆری ئۆكسجین ره‌وانه‌ی ناسریه كرا
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر له ئۆكسجین ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ناردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی ئۆكسجین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ زیقار، دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به هۆی ته‌قینی بتڵێك ئۆكسجینه‌وه ئاگری گرت و له ئاكامدا به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان تا ئێستا 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه بریندارن.