توركیا ههوڵی ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئیسرائیل دهدات
K24- ههولێر:
دوای چەندین ساڵ لە پچڕانی پەیوەندی و ناکۆکی نێوان ئەنقەرە و تەلئەڤیڤ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا پەیوەندی بە ئیسحاق هێرتزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیلهوه کرد.
تەوەری سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بوو، کە سەرۆك کۆماری تورکیا بە سەرۆکی ئیسرائیل راگەیاند، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات گرنگە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هەماهەنگی لە نێوانیان هەیە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆکی تورکیا بڵاویکردهوه، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا گوتوویەتی، سەرەرای ناکۆکییەکانیان گرنگە پەیوەندی نێوانیان بەردەوام بێت.
پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بۆ ساڵی 1949 دەگەڕێتەوە، کاتێك یەکەم وڵاتی زۆرینە موسڵمان دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیل دانا.
بۆ زانیاری زیاتر لهمبارهیهوه، لهو ئینفۆگرافیكهی كوردستان24ـدا ئیمان دهرباس زانیاری زیاتر دهخاتهڕوو: