دادگاى ئیسرائیل رێگه‌ی دا به جیاكردنه‌وه‌ى كچان و كوڕان له زانكۆكاندا
K24- هه‌ولێر:
دادگاى باڵاى ئیسرائیل، بڕیاریدا، به جیاكردنه‌وه‌ى قوتابیانى كچ و كوڕ، له ژماره‌یه‌ك زانكۆى ئه‌و وڵاته‌دا، به‌هۆكاری پابه‌ندبوونى تووند بە ئاینی یه‌هوودى، کە بە حەریدیمەکان ناسراون.
جه‌لعاد مه‌لاخ، له په‌یمانگه‌ى ئیسرائیلى دیمو‌كراتى، پێشوازى له‌و بڕیاره‌ى دادگاى ئیسرائیل كرد، به ئاڕاسته‌ى دروست وه‌سفیكرد.
مه‌لاخ، روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر (20) ساڵیش بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، كه ئه‌وكات (1000) قوتابی دیندار هه‌بوون، كه به (حه‌ریدیم) ناوزه‌د كراون، له ئێستادا (42) هه‌زار قوتابی (حه‌ریدى)، له زانكۆكاندا هه‌ن.
حه‌ریدیمەكان، به رێژه‌ى (%12) دانیشتوانى ئیسرائیل پێكده‌هێنن، له كۆی (9) ملیۆن دانیشتووی ئیسرائیل، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ ساڵى (2040)، ژماره‌یان بگاته (20%)ی دانیشتوانی ئیسرائیل، كه پیاوانیان ته‌نها خه‌ریكى ئایندارین، خاوه‌نى قوتابخانه و زانكۆی خۆیانن، ئه‌وان ژنه‌كانیشیان نانێرنه ریزى خزمه‌تى سه‌ربازى، بە پێی رینماییەکانی ئاینی یەهوودی رەفتاردەکەن.
سەرچاوە: ئیلاف
ک.ب