ئینفۆگرافیك.. پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 له‌ڕێگه‌ی گرافیكێكهوه ورده‌كاری له‌باره‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ له سه‌ده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی داتاكان، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌و سێكته‌ره ئه‌نجامدراون، گرنگترینیان په‌ره‌پێدانه به به‌رهه‌می ناوخۆ، كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
- پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران و وه‌رگرتنی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی ساڵانه.
- به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كانی دۆشاوی ته‌ماته، له هه‌ریر و شاره‌زوور، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو لهكاركهوتبوون.
- پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر له راپه‌ڕین، كه ده‌رفه‌تی كاری بۆ 8 هه‌زار كه‌س ره‌خساندووه.
- پڕۆژه‌ی به‌كرێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجینه‌كانی گرده‌بۆر، بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌می زیاده‌ی جوتیاران.
- دروستكردنی خانووی پلاستیكی و شووشه‌یی له‌لایه‌ن وڵاتی هۆڵه‌نداوه بۆ دابینكردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ.
- به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌ی پیشه‌سازی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 5 كۆمپانیا كراوه.
- كردنه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر، له‌سه‌ر رووبه‌ری 300 دۆنم زه‌وی.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌دره‌دین یوسف، خاوەنی عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی له‌باره‌ی جیاوازی عه‌لوه‌ی نوێ و گرنگییه‌كه‌ی بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران له‌گه‌ڵ عه‌لوه‌ی كۆن، تایبه‌ت به كوردستان2ی راگه‌یاند، گرنگی عه‌لوه‌ی نوێ له بینایه هاوچهرخهكهیدا نییه، به‌ڵكو گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، كه توانیویانه ته‌كنه‌لۆژیا بهێننه ناو بواری بزمسی خۆراك.
هه‌روه‌ها گوتی، بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكالییه‌كان له عه‌لوه‌ی نوێ تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌ستن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سۆشیال میدیا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه و ئاسانكاری زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی به‌رهه‌مه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه به‌كاربه‌ر، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی رۆڵی نێوه‌ندگیره‌كانی گه‌یاندن، كه‌م تا زۆر تێچووی گه‌یاندنیش كه‌متر ده‌بێته‌وه.