ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستانی داعش بڵاودەکاتەوە
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گرووپێکی مەترسیداری تیرۆریستانی داعش بڵاودەکاتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گرووپه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌نیاز بوون به‌ر له جه‌ژنی قوربان زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان:
ده‌قی دانپێدانانی گرووپه‌كه به تێكست:
ناوم مازن دیاب ره‌شیده
له‌دایكبووی 1983 دانیشتووی پارێزگای ئه‌نبارم، قه‌زای حه‌دیسه، له ساڵی 2004 په‌یوه‌ندیم به گرووپی ئه‌نسارولسوننه كرد، دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌ی خۆم داواكراو بووم (له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان)، چوومه قه‌زای بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێ نیشته‌جێبووم، كه‌سێكم ناسی به‌ناوی ئه‌ركان ئه‌بو عه‌بدوڵڵا، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له ئه‌نسار بوو، دوای رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هاته ناوچه‌كه‌مان كارمان له‌گه‌ڵیان كرد و بوومه به‌رپرسی ئالیات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده ناوچه‌كه، به‌ره‌و مووسڵ چووم، ماوه‌یه‌ك له‌وێ نیشته‌جێ بووم. دواتریش به قاچاخ چوومه توركیا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 والی عێراق داوای له ئه‌بو هومام كرد هه‌ندێك كرده‌وه له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی خه‌لیفه، كاتێك والی عێراق ئه‌و داوایه‌ی له ئه‌بو هومام كرد. ئه‌بو هومام دانیشت و ئه‌ركه‌كانی دابه‌ش كرد. ئه‌بو حه‌فسه‌ی كرده به‌رپرسی چه‌كداركردن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نوێ بهێنێته ریزی چه‌كداران، ئه‌بو سارای كرده ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كان (به ساخته‌كاری)، ئه‌بو عه‌لی-شی كرده به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان. منیشی كرده به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان له‌ناو هه‌ولێر، دواتریش دوو كه‌سی دیكه له‌ناو هه‌ولێر كرانه چه‌كدار. به‌ناوه‌كانی ویسام و ئه‌یوب، دوای ئه‌وه‌ی كرانه چه‌كدار، ئه‌بوهومام داوایكرد چه‌ند ئامانجێكی ئیداری و ئه‌منی دیاری بكه‌ین، دوای دیاریكردنی ئامانجه‌كان ئه‌بوهومام داوایكرد بچمه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئامانجه‌كان ببینم و كرده‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوهومام داوای كرد بێمه هه‌ولێر. پێشتریش هاوڕێیه‌كمان هه‌بوو له ئه‌نسار به‌ناوی عومه‌ر شه‌مه‌ری، له عومه‌ر شه‌مه‌ریمان پرسی چۆن ده‌توانین له هه‌ولێر نیشته‌جێ بین، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ناتوانم به‌ناوی خۆم نیشته‌جێ بم.
بۆیه ئه‌بو سارا پاسپۆرتێكی فه‌رمی بۆ ده‌رهێنام، له كۆنسوڵخانه‌ی عێراق له ئیسته‌نبوڵ به‌ناوی خوازراو، به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌حموود موتڵه‌گ، به‌ر له‌وه‌ی خۆم بێمه هه‌ولێر، خێزانه‌كه‌م هاتن و له ماڵی عومه‌ر شه‌مه‌ری مانه‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كێشه‌ی هه‌بوو، گه‌ڕێندرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر. دواتر و له كۆتایی مانگی 5 خۆم هاتمه هه‌ولێر، به‌و پاسپۆرته‌ی كه ئه‌بو سارا بۆی ده‌رهێنابووم، له هه‌ولێر ویسامم بینی و شوێنه دیاریكراوه‌كانمان بینی و به یه‌كه‌وه چووین، پارێزگامان دیاریكرد و گوتمان بچینه ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكی بیانی لێیه.
ئه‌بوهومام پێی‌گوتم كه‌لوپه‌له‌كان له سووریاوه به قاچاخ بۆ ده‌نێرمه هه‌ولێر، گوتیشی كه‌لوپه‌له‌كان پێكهاتوون له پشتێنی بۆمبڕێژكراو. كه‌سانی خۆكوژ و ئینغیماسی و چه‌كیشت بۆ ده‌نێرم. ئه‌بوهومام داوای له ویسام كرد شوێنێكی گونجاو بدۆزێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویسام له باخچه (مه‌زره‌عه‌یه‌ك)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر نیشته‌جێبوو.
ویسام گوتی من ده‌یانبه‌مه باخچه كه له‌وێ نیشته‌جێم و له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره. ئه‌بوهومام له رێگه‌ی عومه‌ری شه‌مه‌رییه‌وه پاره‌ی بۆ ناردین. كاتێك منیش ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه‌كه‌م بینی له هه‌ولێر پاره‌كه‌م پێدان. مانگی 6 كه‌سی دووه‌م بینی له مه‌فره‌زه‌كه به‌ناوی ئه‌یوب. چه‌ند جارێكیش چاودێری پارێزگامان كرد (پارێزگای هه‌ولێر).
دوای چاودێریكردنه‌كه‌ش ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی پارێزگامان وه‌ك ئامانج ده‌ستنیشان كرد. بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی لێ ئه‌نجام بده‌ین. له‌و كاتانه‌شدا زانیارییه‌كانمان بۆ ئه‌بوهومام ده‌نارد. ئه‌بوهومام پێی‌گوتم پێویسته ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌ر له جه‌ژن ئه‌نجام بدرێت بۆیه من و ئه‌یوب جارێكی دیكه‌ش له كۆتایی مانگی 6 چاودێری پارێزگامان كرد.
زانیارییه‌كانیش وه‌كو وێنه و ئیحداسیات (شوێنی پارێزگا له‌سه‌ر نه‌خشه) و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانمان بۆ ئه‌بو هومام ده‌نارد.
ئه‌بوهومام داوای لێكردین ئامانجی دووه‌میش دیاری بكه‌ین شوێنێك بێت كه خه‌ڵكی بیانی لێبێت. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانمان به‌ده‌ست بگات وه‌ك خۆكوژ و پشتێنی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشیه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیركراین.
دانپێدانانی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لاء عه‌بدولحوسێن مه‌جید ئه‌لشوجێری
خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌بوغرێبی به‌غدام و له دایكبووی ساڵی 2002. له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 له رێگه‌ی ئه‌بو سارا په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ـه‌وه كرد. ناوی خۆمم كرده ویسام. ئه‌بو سارا داوای لێكردم كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناو هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌م. من لای خۆمه‌وه ره‌زامه‌ندبووم. بۆیه ئه‌بوسارا منی به كه‌سێك ناساند به‌ناوی ئه‌بو هومام. كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌منی داعش بوو. دواتر ئه‌بوهومام داوای لێكردم هه‌ندێك شوێنی ئیداری و ئه‌منی له‌ناو هه‌ولێر دیاری بكه‌م.
منیش لای خۆمه‌وه چه‌ند شوێنێكم دیاریكرد و بۆ ئه‌بوهومامم نارد. له كۆتایی مانگی پێنج كه‌سێكی دیكه‌م بینی كه له‌لایه‌ن ئه‌بوهومامه‌وه نێردرابوو به‌ناوی ئه‌بو عه‌واد. كه ئه‌ركی ئه‌میری مه‌فره‌زه‌كه‌ی ئێمه بوو. من و ئه‌بعوعه‌واد ئه‌و شوێنانه‌مان دیاریكرد، وه‌كو بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته ئامانج و هێرشی بكه‌ینه سه‌یر. دواتر ئه‌بوعه‌واد و ئه‌بوهومام داوایان لێكردم شوێنی دیكه دیاری بكه‌م كه خه‌ڵكانی بیانی لێی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌بوعه‌واد گوتی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل هه‌ن له سووریاوه ده‌بێت به قاچاخ بهێنینه هه‌ولێر. وه‌كو پشتێنی بۆمبڕێژكراو خۆكوژ و ئینغیماسی و چه‌ك، دواتر ئه‌بو سارا منی به‌كه‌سێكی دیكه ناساند به‌ناوی حه‌مزه دانیشتووی هه‌ولێر بوو. كه په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سووریا و قاچاخچییه‌كان دواتر من شوێنێكم بۆ ده‌ستنیشان كردن بۆ ئه‌وه‌ی لێی بمێننه‌وه كه باخچه‌یه‌كه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌م له‌وێ نیشته‌جێین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیشی لێ دابنێین. من پێشتر باوكم و برایه‌كیشم چه‌كداری داعش بوونه. قسه‌م له‌گه‌ڵ حه‌مزه كرده‌وه و گوتی زۆر باشه. به‌ر له‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان بگاته ده‌ست ئێمه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیركراین.
دانپێدانانی حه‌سان كه‌سار جاسم ئه‌لمحه‌لاوی ناسراو به حه‌مزه
له‌دایكبووی ساڵی 1998ـم. خه‌ڵكی قائیمم له پارێزگای ئه‌نبار. ساڵی 2017 له ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بووین. دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هاتنه شوێنه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ ماڵی مامم چووینه سووریا، كوڕی مامم ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوو. له‌و ماوه‌یه‌شدا كه له‌وێ بووین، له رێگه‌ی كوڕی مامم چه‌ند كه‌سێكم ناسی. به‌ناوه‌كانی سه‌یف و ئه‌بو ئوسامه كه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوون.
له‌و ماوه‌یه‌شدا له سووریا سه‌یف و ئه‌بو ئوسامه له رێگه‌ی قاچاخ چه‌ند خێزانێكیان گه‌ڕانده‌وه عێراق. دوای ماوه‌یه‌ك له رێگه‌ی قاچاخ منیشیان گه‌ڕانده‌وه عێراق. دوای ئه‌وه‌ش له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووم. له رێگه‌ی ئه‌بوسارا كه‌سێكم به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان ناسی به نازناوی ویسام له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش). داوایان لێكردم هه‌ندێك كه‌س له سووریاوه به قاچاخ بهێنمه هه‌ولێر له رێگه‌ی سه‌یف و ئه‌بوئوسامه. به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به قاچاخییه‌كه بكه‌ین و ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌سانه بهێنینه هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ستگیركرام.
دانپێدانانی مسته‌فا عه‌بدولناسڕ سادق فله‌یح ئه‌لڕاوی
دانیشتووی شاری رومادیم له پارێزگای ئه‌نبار. له‌دایكبووی ساڵی 1999ـم. له ساڵی 2021 په‌یوه‌ندیم كرد به ریزه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش). ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و حه‌فسه ناوی خۆمم به ئه‌یوب ناساند. دواتریش ئه‌بو حه‌فسه منی به كه‌سێك ناساند به‌ناوی ئه‌بو هومام. كه به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی داعش بوو. دواتر ئه‌بوهومام داوای لێكردم هه‌ندێك شوێنی ئیداری و ئه‌منی له هه‌ولێر دیاری بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌سانی بیانی لێیه. له مانگی شه‌ش ئه‌بوهومام داوای لێكردم كه‌سێك ببینم به‌ناوی ئه‌بوعه‌واد.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو عه‌وادم بینی چاودێری هه‌ندێك شوێنمان كرد. وه‌كو بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیمان ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه. دواتر ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌بوهومام نارد. ئه‌بوهومام پێیگوتین پێش جه‌ژن كرده‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. دواتر له كۆتایی مانگی شه‌ش بۆ دوایینجار له‌گه‌ڵ ئه‌بوعه‌واد چاودێری پارێزگامان كرد. وێنه و ئیحداسیات و ژماره‌ی پاسه‌وانان وێنه‌مان بۆ ئه‌بوهومام نارد.
ئه‌بوهومام گوتی كرده‌وه‌كه له رێگه‌ی خۆكوژی و ئینغیماسی به‌ر له جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش له رێگه‌ی قاچاخه‌وه له سووریاوه ده‌گاته هه‌ولێر. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه و خۆكوژ و ئینغیماسی به رێگه‌ی قاچاخ بگه‌نه هه‌ولێر. له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ستگیركراین.
دانپێدانانی عومه‌ر ره‌مزی سه‌عید عومه‌ر ئه‌لشه‌مه‌ری
له‌دایكبووی 1985ـه و خه‌ڵكی قه‌زای حه‌دیسه‌م له پارێزگای ئه‌نبار. ساڵی 2005 په‌یوه‌ندیم به ئه‌نسارولسوننه كرد. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داواكراو بووم. چوومه بێجی، له‌وێش ئه‌ركان ئه‌بوعه‌بدوڵڵا و مازن ئه‌بومحه‌مه‌د. له ساڵی 2014 ئه‌ركان و مازن ئه‌بومحه‌مه‌د په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ه‌وه كرد. منیش بۆ نیشته‌جێبوون چوومه هه‌ولێر، ساڵی 2020 ئه‌ركان ئه‌بو عه‌بدوڵڵا و مازن ئه‌بو محه‌مه‌د په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم، داوایان لێكردم زانیاریان پێبده‌م له‌سه‌ر مانه‌وه و نیشته‌جێبوون و هاتن بۆ هه‌ولێر.
دوای ماوه‌یه‌ك مازم ئه‌بومحه‌مه‌د خێزانه‌كه‌ی نارد و له‌لای من مانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌یان له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان هه‌بوو بۆیه هه‌ولێریان جێهێشت، كۆتایی مانگی پێنجی 2021 مازن ئه‌بومحه‌مه‌د ته‌له‌فۆنی بۆ كردم له هه‌ولێر بوو. هاته ماڵه‌وه و دواتریش رۆیشت. من په‌یوه‌ندیم هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ركان ئه‌بوعه‌بدوڵڵا له توركیا و مازن ئه‌بومحه‌مه‌د له هه‌ولێر. له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ركان ئه‌بو عه‌بدوڵڵا هه‌ندێك پاره‌م گه‌یانده ده‌ستی مازن ئه‌بومحه‌مه‌د.