به‌رپرسی یه‌كه‌مى سۆمۆ دەستنیشانکرا
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراقى، ره‌زامه‌ندى نیشاندا، به دامه‌زراندنى، حامید یونس ئه‌لزوبه‌عى، وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌مى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى، ناسراو به (سۆمۆ).
له‌چوارچێوه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، بڕیاری ته‌واوكردنى نیسابی ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى نه‌وتى نیشتیمانى، ناسراو بە (سۆمۆ) درا، مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، فه‌رمانیكرد، حامید یونس ئه‌لزوبه‌عى، كه بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیشه، لەم کۆمپانیایە ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، راشیگه‌یاند، له‌یس عه‌بدولحوسێن ئه‌لشاهر، وه‌ك جێگری دووه‌مى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى، ناسراو به (سۆمۆ) ده‌ستنیشانكرا، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داوایكرد ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
جه‌ختیشكرایه‌وه، كه حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى، وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌ك رێگه‌پێدراو بۆ ئیمزا كردن و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى نه‌وتى جیهانى، ده‌ستبه‌كاره‌كانى بكات، به‌ئامانجى رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و رسووماتى كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت، ئه‌م بڕیارانه درا.
سەرچاوە: ماڵپەری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
ک.ب