پیاوێك 24 ساڵ به‌دوای منداڵه رفێنراوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له چین بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ به‌دوای منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه، كه له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا رفێندرابوو، نیو ملیۆن كیلۆمه‌تر به ماتۆرسكیله‌كه‌ی رۆیشتووه تا به منداڵه‌كه‌ی شاد شادبێته‌وه، به‌ڵام دواجار منداڵه‌كه‌ی دۆزییه‌وه.
بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كوڕه‌كه‌ی "جوا جانگتانگ"یان له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له ویلایه‌تی "شاندوینگ"ی چین رفاند.
رفاندنی منداڵان له چین كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ساڵانه به هه‌زاران منداڵ ده‌ڕفێندرێن. ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كوڕه‌كه‌ی "جانگتانگ"یان له رێگه‌ی پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی"ه‌وه دۆزییه‌وه.
ئێستا چیرۆكی ئه‌و خێزانه بووه‌ته بیرۆكه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك، رۆژنامه‌ی "گلۆباڵ" بڵاویكرده‌وه، دوو له‌و كه‌سانه‌ی كوڕی "جانتانگ"یان رفاندووه و داوتر فرۆشتوویانه، ناسراونه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراون.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان رفاندووه، به‌ر له 24 ساڵ له ویلایه‌تێكی نزیك فرۆشتوویانه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی چین، تا ئێستا ئه‌و كوڕه‌ی "جانگتانگ" هه‌ر له‌وێ ده‌ژی.
جانگتانگ بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ئێستا كوڕه‌كه‌م دۆزیوه‌ته‌وه، ساتێكی زۆر خۆشه". ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و باوكه له‌وه‌ته‌ی كوڕه‌كه‌ی له ساڵی 1997ـه‌وه رفێنراوه، ئه‌و هه‌ر به‌دوایدا گه‌ڕاوه و زیاتر له 20 ویلایه‌تی چین به ماتۆرسكیله‌كه‌ی خەریکی دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بووه.
له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای رۆڵه‌كه‌یدا، جانگتانگ تووشی زۆر رووداو بووه، جارێكیش تووشی رووداوه‌ی هاتووچۆ بووه و قاچێكی شكاوه، ئه‌و پیاوه ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردوو، كه به‌دوای كوڕه‌كه‌یدا بگه‌ڕێت، شه‌وانه له‌ژێر پرده‌كاندا ده‌خه‌وت، به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی به رێگاكاندا رۆیشتووه.
جانگتانگ له كاتی گه‌ڕان به‌دوای كوڕه‌كه‌یدا بووه‌ته ئه‌ندامێكی دیاری رێكخراوێكی به‌دواگه‌ڕانی كه‌سانی ونبوو له چین، تا ئێستا یارمه‌تی 7 كه‌سی داوه و رۆڵه رفێنراوه‌كانی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه.
د.ی