مەترسییەکان لەبارەی خستنەڕوو نرخی نەوتی دابەزاند

"نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکاندا بە 0.19٪ "
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

بڵاوبوونەوەی داتاکانی هاوردەی نەوتی چین، مەترسی لە بازاڕەکان دروستکردووە، بەوەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەهۆی هاوردە کەمیکردووە، ئەوەش وایکرد نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا دابەزێت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکاندا بە 0.19٪ بۆ 76.31 دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.32٪ بۆ 75.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنێدا بە رێژەی 1.8٪ و 1.6 بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد.

بە گوێرەی نوێترین داتاکان، هاوردەی نەوتی خاوی چین لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی 3٪ بەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە، ئەوەش یەکەم داکەوتنە لە دوای ساڵی 2013ـەوە.

هەروەها ناکۆکی لەسەر سیاسەتی خستنەڕوو لە لایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە، کاریگەری کردووەتەوە سەر مامەڵەی بازاڕەکان، تاوەکو ئێستا لەسەر بڕی بەرهەمهێنان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.