دەستەی ناوەندی ئامار ئاستی ساڵانەی هەردوو رووباری دیجلە و فورات ئاشکرا دەکات

تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو رووباره‌كه‌ زۆر كه‌می كردووه‌
تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو رووباری دیجله‌ و فورات كه‌می كردووه‌
تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو رووباری دیجله‌ و فورات كه‌می كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجای ساڵانە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ناوەندی ئامار، تێپەڕبوونی ساڵانەی رووبارەکانی دیجلە و فورات 49.59 ملیار مەتر سێجا بووە لە ساڵی 2020، روونیشیدەکاتەوە ئەو ئاستە بەراورد بە ساڵی 2019 کەمیکردووە، کە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێستا تێپەڕبوونی ساڵانەی رووباری دیجلە گەیشتووەتە 11.44 ملیار مەتر سێجا، رووباری فوراتیش گەیشتووەتە 17.95 ملیار مەتر سێجا. کە تێکڕای هەردوو رووبار گەیشتووەتە 29.39 ملیار مەتر سێجا، کە رێژەکەی دەکاتە 59%ی کۆی ئەو ئاوەی دێتە ناو خاکی عێراقه‌وه‌.

 

د.ی