گوڵ و رێحانەکانی کوردستان دەبرێنە سوید
K24 - هه‌ولێر
چه‌ند كوردێكی دانیشتووی وڵاتی سوید خه‌ریكی كاری باخداری و كشتوكاڵكردنن، یه‌كێك له‌وانه ئارام هه‌ورامی-یه، كه پیشه‌ی مامۆستایه و خه‌ریكی كاری باخه‌وانییه، وێنه‌یه‌كی له باخچه بچووكه‌كه‌ی له بناری كێوه‌كانی هه‌ورامان درووستكردووه، هه‌موو رۆژێك دوای كار به‌ره‌و ئه‌و باخچه خنجیلانه‌یه‌ی به‌رێده‌كه‌وێت.
ئارام، له كوردستان مامۆستای قوتابخانه بووه، و له سویدیش له‌سه‌ر هه‌مان كار به‌رده‌وامه، و له‌دوای ده‌وامی قوتابخانه و رۆژانی پشوو دێته باخه‌كه‌ی. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ورامان گه‌وره‌بووم حه‌ز به سه‌وزایی و دار و دره‌خت دەکەم،و ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌م باخه‌م هه‌یه، حه‌ز به‌وه ناكه‌م بڕۆم له بازاڕ سه‌وزه بكڕم، كه به ده‌رمانی كیمیایی به‌رهه‌مده‌هێنرین".
مامۆستا ئارام، جگه له به‌رهه‌می سه‌وزه، كه زۆربه‌ی تۆی سەوزه‌كانی له كوردستانه‌وه بۆی دێت، باخه‌كه‌ی به گوڵ و گوڵزارێكی زۆر رازاندوە‌ته‌وه به‌مه‌ش جوانییه‌كی دیکەی به باخه‌كه به‌خشیووه .
یه‌كێكی دیکە له خاوه‌ن باخه‌كان به‌ناوی فواد ئه‌سكه‌نده‌ر، ده‌ڵێت: "كاتێك دێم بۆ ئێره بیری سلێمانی ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی سلێمانیم لێكردووه، خه‌ڵكی و هاورێیان دێن بۆ لام، و له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره لێره ده‌مێنمه‌وه".
دەشڵێت: "له منداڵیه‌وه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌م، و حه‌ز له گوڵ ده‌كه‌م و هاورێی خۆشه‌ویستی من گوڵه، وێرای چه‌ندین جۆری گوڵ، سه‌وزه‌و كوله‌كه و بیبه‌ریشم چاندووه".
سه‌فه‌ر پیره پووریش، یه‌كێكی دیکەیە له خاوه‌ن باخه‌كان، كه تۆی رێحانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بردووەتە سوید ئەو بە کوردستان24ی گوت: "من حه‌زم لە كاركردنه،و ده‌مه‌وێت به خه‌ڵكی نیشان بده‌م كاری كشتوكاڵی چییه و چۆنه، هه‌ركاتێك كشتوكاڵت هه‌بوو یانی خۆشبه‌ختی، ئه‌و وڵاتانه‌ی كشتوكاڵیان نیه واتا خۆشبه‌خت نییە".
له چه‌ند به‌شێكی بچووكی زه‌وتیه پان و به‌رینه كشتوكاڵیه‌كانی وڵاتی سوید، به‌ده‌یان په‌نابه‌ری كورد كێڵگه و باخچه‌ی بچووكیان، به‌یادی کوردستان دروستكردووه.
ش.ئ