وەزیری ئاوەدانکردنەوە و کۆمپانیایەک گفتوگۆ لەبارەی دیزاینکردنی هێڵی شەمەندەفەر دەکەن

شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە ئەڵمانیایە
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیا (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.

پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو، ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمدا و بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەو روەوە هەنگاوی گرنگ نراوە.