لايه‌نگرانى په‌كه‌كه له هه‌ولێر خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجام دا
K24 – هه‌ولێر:
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له لايه‌نگر و هه‌وادارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شارى هه‌ولێر گرد بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و يادداشتێك له باره‌ى ئازادكردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن.
هه‌ريه‌ك له ته‌ڤگه‌ڕى ئازادى و ره‌ژاك ئه‌ندامانيان له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى نشينگه و مانه‌وه‌ى هه‌ولێر كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بچنه به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و يادداشتێك له‌و باره‌يه‌وه بده‌نه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
يه‌كێك له به‌شداربوانى خۆپيشاندانه‌كه، بۆ كوردستان 24 قسه‌يكرد و گوتى: ئێمه هاتووين تا داوا بكه‌ين ره‌وشى ژيانى ئۆجه‌لان باش بكرێت و ئه‌و فشارانه‌ى توركيا له‌سه‌رى درووستكردووه لاببرێن.
ئۆجه‌لان، سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و پارته‌يه له 1979 و بۆ يه‌كه‌مجار له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1984 شه‌ڕى چه‌كدارى له دژى سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
ناوبراو له 15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1999 له كينيا له لايه‌ن باندێكى سيخوڕييه‌وه ده‌ستگيركرا و له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه گواسترايه‌وه توركيا.
له توركيا دادگاييكرا و سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دواى به‌ده‌نگهاتنى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌وڵه‌تى توركيا ناچار بوو سزاكه‌ى رابگرێت و له دوورگه‌ى ئيمراڵى هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌رياى مه‌ڕمه‌ڕه بيخاته زيندانى تاكه كه‌سييه‌وه.
له ماوه‌ى ژيانى له زيندانى تاكه‌كه‌سييدا ئۆجه‌لان ژماره‌يه‌ك كتێبى نووسيوه و گرنگترينين كتێبى (له ده‌وڵه‌تى راهيبى سۆمه‌ره‌وه تا شارستانييه‌تى سه‌رده‌م)ه، كه به چه‌ندين زمانى جياجياى جيهانى وه‌رگێڕدراوه و له چاپدراوه.