بەشەخۆراکی مانگانە بە چەند گۆڕانکاریەکەوە دابەش دەکرێت

جۆر و ژمارەی بەشەخۆراک ئاشکرا دەکرێ
بەشە خۆراكی مانگانە
بەشە خۆراكی مانگانە

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، جۆر و ژمارەی بەشەخۆراک ئاشکرا کرد، کە لەمەودوا چەند ماددەی دیکە مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: "لە ئەمڕۆ 14/7/2021ـەوە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە دەست بە دابەش کردنی بەشەخۆراک بکەن، کە پێک هاتووە لە :.

(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک

(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک

(400) چوارسەد غرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک

(1) یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.

(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راشیگەیاند: "بەشە ئاردی مانگی (6) دراوە و لەم رۆژانەدا ئەویش دابەش دەکرێت".